لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا لە غەززە ١٤٣ کەس شەهید بوون

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە جینۆساید و کۆمەڵکوژی لە غەززە. لە ئەنجامی هێرشەکانی ئاسمانی لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ١٤٣ فەلەستینی شەهید بوون و بەشێکی گەورەی شەهیدەکان ئافرەت و منداڵ بوون.
وەزارەتی تەندروستی غەززە راگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا لە ئەنجامی هێرشەکانی ئاسمانی رژێمی داگیرکەر ١٤٣ کەس شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
هێرشەکانی بۆ سەر خانوو و خێمەی مەدەنییەکان لە جیبالیا، بەیت لاهیا، خان یونس و غەززە ئەنجام درا. بەشێکی گەورەی شەهیدەکان ئافرەت و منداڵ بوون.
کەمپی پەنابەرانی جیبالیا لە باکووری غەززە بووە شاهێدی توندترینی هێرشەکان. لە ئەنجامی هێرش سەر خانوویێک ٦ ئەندامی خانەوادەیەک شەهید بوون. لە ئەنجامی هێرش سەر گەڕەکی فاخورە لە ڕۆژهەڵاتی کەمپەکە ٢ کەس شەهید بوون و چەندین کەسیش بریندار بوون.
بۆردومانەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر بەیت لاهیا بووە هۆی کۆچی بەکۆمەڵی دووبارەی فەلەستینییەکان. بەهۆی هێرشەکانی کە تەواوی شەو بەردەوام بوو سەدان فەلەستینی ناچار مان کە کۆچ بکەن. هەروەها هەنێک ناوچەکانی مانەوەی مەدەنییەکان گەماڕۆ درا.
لە ئەنجامی هێرشێکی دیکە بۆ سەر هەمان ناوچەکە ٣ کەس شەهید بوون. بە پێی راگەیەندراوی هەنێک سەرچاوەکان لە ناوچەکە چەند فەلەستینیێک لە لایەن داگیرکرانەوە دەستبەسەر کران.
لە ئەنجامی هێرش سەر خێمەیەکی ئاوارەکان لە گەڕەکی ئەملاک لە شاری خان یونس کەسێک شەهید بوو و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون. شەهیدەکە چەند ڕۆژ پێشتر لە باکوورەوە بەرەو باشوور کۆچی کردبوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حکومەتی ترامپ کە هەوڵ دەدات غەززە بکاتە وەک شارێکی کەناردەریایی دەرکەوت کە پلانیان داڕێژتووە بۆ ئەوەی ١ ملیۆن فەلەستینی بە زۆر بگوازێنەوە لیبیا. دەستنیشان کرا، لە بەرامبەردا بەڵێنی پێدرانی چەندین ملیار دۆلار بە لیبیا دراوە.
وەزارەتی بەرگری رووسیا راگەیاند، لە هەفتەی کۆتاییدا لە ناوچەی دۆنێتسک ٦ نیشتەجێگایان کۆنترۆل کردوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی کە لە پلانی سڕینەوەی غەززە لە نەخشەدا چووەتە قۆناغێکی نوێوە، لەژێر ناوی "گالیسکەکانی گیدۆن" دەستی بە هێرشی زەمینی بە ئامانجی تەواوی کەرتی غەززە کردووە. سوپای داگیرکەر رایگەیاند کە چیتر ناکشێنەوە و بۆ هەمیشە دەست بەسەر غەززەدا دەگرن.
حەماس لە بەیاننامەی باسی لەوە کرد، هێرشەکانی سەهیۆنییەکانی دانیشتووی کەرتی ڕۆژئاوا بەشێکن لە پلانی ئیلاحقکردن و کۆچی زۆڕەمڵێ و بانگێشتی راوەستان لە دژی تاوانی سەهیۆنییەکان کرد.