هێرشێکی چەکداری لە کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست: ٧ کوژراو

لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە باکووری وڵاتی کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست ٥ سەرباز و ٢ مەدەنی گیانیان لەدەستدا.
هێرشەکە لە قەزای ئوادا لە شاری هواتە-کۆتۆ لە باکووری وڵات ئەنجام درا.
دەستنیشان کرا، لە ئەنجامی هێرشی گروپێکی نەناسراو بۆ سەر سەیتەرەیەکی سەربازی ٥ سەرباز و ٢ مەدەنی گیانیان لەدەستدا.
باس لەوە کرا، هێزی زیاتری سەربازی رەوانەی ناوچەکە کراوە و رێگری لە گروپەکە کراوە.
هێرشەکە بە تایبەت لەو ناوچەیانە ئەنجام دەدرێن کە خاوەن دەوڵەمەندی ژێر زەوینیە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حکومەتی ترامپ کە هەوڵ دەدات غەززە بکاتە وەک شارێکی کەناردەریایی دەرکەوت کە پلانیان داڕێژتووە بۆ ئەوەی ١ ملیۆن فەلەستینی بە زۆر بگوازێنەوە لیبیا. دەستنیشان کرا، لە بەرامبەردا بەڵێنی پێدرانی چەندین ملیار دۆلار بە لیبیا دراوە.
وەزارەتی بەرگری رووسیا راگەیاند، لە هەفتەی کۆتاییدا لە ناوچەی دۆنێتسک ٦ نیشتەجێگایان کۆنترۆل کردوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی کە لە پلانی سڕینەوەی غەززە لە نەخشەدا چووەتە قۆناغێکی نوێوە، لەژێر ناوی "گالیسکەکانی گیدۆن" دەستی بە هێرشی زەمینی بە ئامانجی تەواوی کەرتی غەززە کردووە. سوپای داگیرکەر رایگەیاند کە چیتر ناکشێنەوە و بۆ هەمیشە دەست بەسەر غەززەدا دەگرن.
حەماس لە بەیاننامەی باسی لەوە کرد، هێرشەکانی سەهیۆنییەکانی دانیشتووی کەرتی ڕۆژئاوا بەشێکن لە پلانی ئیلاحقکردن و کۆچی زۆڕەمڵێ و بانگێشتی راوەستان لە دژی تاوانی سەهیۆنییەکان کرد.