لە مانگی نیساندا لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا هێرش کرایە سەر ٨٠ ڕۆژنامەنووس

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بە شێوەی سیستەماتیک هێرش دەکاتە سەر ڕۆژنامەنووسان. سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی فەلەستینی راگەیاند، لە مانگی نیساندا ٨٠ جار هێرش کراوە سەر ڕۆژنامەنووسان و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٣ ڕۆژنامەنووس شەهید بوونەتە.
سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی فەلەستینی راگەیاند، لە مانگی نیساندا ٨٠ جار هێرش کراوە سەر ڕۆژنامەنووسان و لە کاتی هێرشەکاندا راستەخۆ کرانەتە ئامانج.
ئەنجومەنی ئازادانی سەندیکاکە راگەیاند، تەنها لە مانگی رابردوودا ٣ ڕۆژنامەنووس شەهید بوون.
بە پێی راگەیەندراوەکە، لانیکەم ٤ جار راستەخۆ هێرش کراوە سەر تیمەکانی ڕۆژنامەوانی و خانووی ٣ ڕۆژنامەنووس راستەخۆ بۆردومان کراوە. ٤ ڕۆژنامەنووس دەستبەسەر کراون و لە ٥ ڕۆژنامەنووس دراوە. هەروەها رێگری لە ٢٥ چالاکی ڕۆژنامەوانی کراوە و چەند جاریش دەستبەسەر کراون. ١١ ڕۆژنامەنووس بە گازی فرمسێکڕێژ و ژەهراوی کراونەتە ئامانج.
سەندیکای ڕۆژنامەنووسان راگەیاند، لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە کە هێرشەکان دەستی پێکرد ٢١٢ ڕۆژنامەنووس لەئەنجامی هێرشەکاندا شەهید بوونەتە.
سەندیکاکە بانگێشتی رێکخراوەکانی نێودەوڵەتی کرد کە پشتیوانی لە ڕۆژنامەنووسان بکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٢ هەزار و ٢٦٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٧ هەزار و ٢٦٥ کەس.
نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ڕایانگەیاند کە زیاتر لە نیو ملیۆن کەس لە کەرتی غەززە مەترسی برسێتی و نەهامەتی و مردنیان لەسەرە.
لەگەڵ تەواوی هەوڵەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ ڕێگریکردن، ٤٥ هەزار کەس لە مزگەوتی ئەقسا نوێژی هەینیان ئەنجام دایەوە.
بەهۆی داڕمانی کێبڵی پۆڵا لەسەر پردێک کە لە قۆناغی دروستکردندا لە باکووری ڕۆژئاوای چین، ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ٩ کەسیش بێسەروشوێن بوون.