رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر یەمەن: شەهیدێک و ١١ بریندار

وەزارەتی تەندروستی و سروشتی یەمەن راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر یەمەن مەدەنیێک شەهید بوو و ١١ کەسیش بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر چەندین ناوچەی یەمەن وەک بەندەرەکانی حودەیدە و سەلیف.
وەزارەتی تەندروستی و سروشتی یەمەن راگەیاند ئەمجۆرە هێرشانە پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییە مرۆڤانەکانە.
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، دۆخی تەندروستی هەنێک لە بریندارەکان گرانە و بانگێشتی بەخشی بەپەلەی خوێن کرا.
وەزارەتی بەرگری یەمەن ئەم هێرشەی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنیی وەک هێرشی گوستاخانە وەسف کرد و جەخت لەوە کرا کە هێرشەکە بێ وڵام نامینێتەوە.
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە هاتووە، "ئەم هێرشە خیانەتکارانەیە بۆ سەر حودەیدە، ئیرادەی گەلی یەمەن ناشکێنێت. هێزەکانی بەرخۆدانمان بڕیاریان داوە وەڵامی پێویست بدەنەوە"
گەلی یەمەن بە پێشەوایی بزووتنەوەی انصارالله بەردەوامە لە ئۆپڕاسیۆنەکانی دژی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی و جەخت لەوە دەکەن کە تا کاتێک هێرشەکانی سەر غەززە بەردەوام بێت ئەوانیش بەردەوام دەبن لە ئۆپڕاسیۆنەکانیان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی پوگواش لەسەر هەڵوێستی ئێران وتی، "پاراستنی پیتاندن و ژێرخانە ئەتۆمییەکان دانوستانی لەسەر ناکرێت."
میچال والدیگەر بەناو پەرلەمانتارێکی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە بەیاننامەیەکدا کە بە ڕۆژنامەی کنێست دا، بەرگری لە کوشتنی منداڵانی فەلەستینی کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٣ هەزار و ٢٧٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٠ هەزار و ٦٧٣ کەس.