رژێمی داگیرکەر بە کردنەوە ئامانجی مێژووناس پرۆفسیۆر سینوار هەوڵی لەناوبردنی یادەوەری زانستی فەلەستین دەدات

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە کردنە ئامانجی کەسایەتییەکانی ئەکادەمی و زاناکانی فەلەستینی بە شێوەی سیستەماتیک. ئەم جار رژێمی داگیرکەر کەسایەتیی ناوداری ئەکادەمیی فەلەستینی مێژووناس پرۆفسیۆر زەکەریا سینواری کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر خێمەی زەکەریا سینوار لە کەمپی پەنابەرانی نوسەیرات سینوار بە سەختی بریندار بوو.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی تەندروستی فەلەستین، زەکەریا سینوار برای شەهید یەحیا سینوار رابەری حەماس و محەمەد سینوار یەکێک لە فەرماندەکانی کەتائیبی قەسامە و لە ئەنجامی هێرشەکەی رژێمی داگیرکەردا بە سەختی بریندار بووە و هاوسەر و ٣ منداڵەکەی شەهید بوونەتە.
رژێمی داگیرکەر لە شەڕی جینۆساید دژی غەززە نزیکەی ٢٦٠ زانا و ئەکادەمیسیەنی فەلەستینی کردووە ئامانج کە پەیوەندی راستەخۆیان لەگەڵ بەرخۆدان نییە.
زەکەریا سینوار تەمەن ٦٠ ساڵە لە بەشی مێژووی سەردمی زانکۆی ئیسلامی غەززە وەک پرۆفسیۆر کار دەکات و بە چالاکییەکانی لەبارەی مێژووی فەلەستین دەناسرێت. هەروەها یەکێکە لە دامەزرێنەرانی ناوەندی مێژووی وتاری زانکۆی ئیسلامی غەززە و سەرۆکایەتی ئەم ناوەندەی کردووە.
خانەوادەکەی لە ساڵی ١٩٤٨ دوای کارەساتی گەورەی نەکبە لە شاری عەسقەلانەوە لە ئەنجامی کۆچی ئیجباری چوونەتە کەرتی غەززە و لە خان یونس نیشتەجێ بوونەتە. سینوار لەوێ لە دایک بووە. لە ساڵی ١٩٨٣ قوتباخانەی ئامادەیی لە خان یونس تەواو کرد و دواتر لیسانسی لە زانکۆی ئیسلامی غەززە خوێندەوە ودواتر دیپلۆمەکەی لە زانکۆی ئەقسا لە غەززە وەرگرت.
لە ساڵی ٢٠٠٣ لە ئینیستتیۆتی لێکۆلینەوە و لێپرسینەوەی عەرەبی زانکۆی لە قاهیرە بە نووسینەوەی تێزێک لەبارەی مێژووی سەهیۆنیزم ماستەری وەرگرت و لە ساڵی ٢٠٠٦ دۆکتۆرای وەرگرت و دواتر گەڕایەوە غەززە و دەستی بە وتنەوەی دەرس لە زانکۆی ئیسلامی غەززە کرد.
سینوار لە ساڵی ٢٠٠٠-٢٠٠٢ بەڕێوبەرایەتی ناوەندی مێژووی وتاری زانکۆی ئیسلامی ئەنجام دایەوە و وەک یاریدەدەری پرۆفسیۆر لە کۆلیژی ئەدەبیاتی زانکۆکە کاری کرد. هەروەها لە ئەکادەمیای جەنگی لە لوبنان مامۆستایی دەکات.
خانەوادەی سینوار چەندین کەسایەتی ناوداری هەیە وەک دکتۆر جەمیل پزیشکی ددان تەمەن ٧٢ ساڵە، خوالێخۆشبوو دکتۆر جەمیلە تەمەن ٦٩ ساڵە، حەمید تەمەنەکەی نازانرێت، دکتۆر زەکەریا تەمەن ٦٢ ساڵە، شەهید فەرماندە یەحیا تەمەن ٥٨ ساڵە، فەدل تەمەن ٥٢ ساڵە و محەمەد تەمەن ٤٨ ساڵە.
سوپای داگیرکەر لە ١٨ی ئاداری ٢٠٢٥ ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد و لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا زیاتر لە ١٢ هەزار فەلەستینی شەهید و بریندار بوون. ئاگربەستەکە پێشتر بە ناوبژوانی ئەمریکا، میسڕ و قەتەر راگەیەندرابوو و بۆ ماوەی ٦٠ ڕۆژ بەردەوام بوبوو.
سوپای داگیرکەر لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا زیاتر لە ١٧٤ هەزار کەس شەهید و بریندار بوونەتە و زیاتر لە ١٤ هەزار کەسیش بێ سەروشوێنن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٣ هەزار و ٤٧٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢١ هەزار و ٣٩٨ کەس.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی کەمینی لە باکووری کەرتی غەززە ٣ ئۆتۆمبێلی سەربازی داگیرکەرەکان کرانە ئامانج و ژمارەیەکی زۆر سەربازی داگیرکەر کوژران و بریندار کران.
سامی ئەبو زوهری سەرۆکی دایرەی سیاسی و بەرپرسی کاروباری دەرەوەی حەماس راگەیاند کە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دەیەوێت بە هەواڵەکانی درۆ بەرخۆدان لاواز بکەن و تاوانەکانیان لە دژی غەززە بشارێنەوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر چەند خانوویێک لە شاری ئەلخەلیلی کەناری ڕۆژئاوا و ٤ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.