دەیان جووڵەکەی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا

ئەمڕۆ بەیانی دەیان جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
دایرەی وەقفەکانی ئیسلامی قودس لە ئوردن راگەیاند، دەیان جووڵەکە هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا و لە ناو حەوشەی مزگەوتەکە گەشتەکانی ئیستیفزازیان ئەنجام داوە.
هەروەها باس لەوە کرا کە داگیرکەران لە ڕۆژهەڵاتی مزگەوتی ئەقسا چالاکی ئایینی تەلمودیکیان ئەنجام داوە و لەبارەی بەناو "پەرستگا" راگەیەندراویان بڵاو کردووە.
هەروەها داگیرکەران بەردەوامن لە رێگریکردن لە چوونەوەی مسوڵمانەکانی فەلەستینی بۆ ناو مزگەوتی ئەقسا و دەستیان بە سەر ناسنامەی ژمارەیەکی زۆر فەلەستینیان گرتوە.
گرووپە فەلەستینییەکان بانگەوازەکانیان بۆ بەرخۆدان و وریایی هەمیشەیی لە دژی داگیرکەران و پلانی گروپە دانیشتووەکان بۆ ڕووخاندنی مزگەوتی ئەقسا و هەوڵدان بۆ دروستکردنی بەناو "پەرستگا" لەو شوێنە چڕتر کردووەتەوە.
ئەم بانگەوازانە جەختیان لەسەر پێویستی پاراستنی وریایی مزگەوتی ئەقسا کردەوە بە مەبەستی پووچەڵکردنەوەی پلانەکانی "فراکسیۆنەکانی پەرستگا" لە پێش بەناو "ڕۆژی قودس" لە ٢٦ی ئایار.
مزگەوتی ئەقسا جگە لە ڕۆژانی هەینی و شەممە هەموو ڕۆژێک لە ژێر هەڵکوتانە سەر و پێشێلکارییەکانی دانیشتوانی سەهیۆنیدایە. ئەم هەڵمەتانە لە ژێر پاراستنی پۆلیسی داگیرکەردا ئەنجام دەدرێن و ئامانج لێی بەدەستهێنانی کۆنترۆڵی تەواوی ئەقسا و دابەشکردنی لە ڕووی فەزایی و کاتیەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٣ هەزار و ٤٧٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢١ هەزار و ٣٩٨ کەس.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی کەمینی لە باکووری کەرتی غەززە ٣ ئۆتۆمبێلی سەربازی داگیرکەرەکان کرانە ئامانج و ژمارەیەکی زۆر سەربازی داگیرکەر کوژران و بریندار کران.
سامی ئەبو زوهری سەرۆکی دایرەی سیاسی و بەرپرسی کاروباری دەرەوەی حەماس راگەیاند کە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دەیەوێت بە هەواڵەکانی درۆ بەرخۆدان لاواز بکەن و تاوانەکانیان لە دژی غەززە بشارێنەوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر چەند خانوویێک لە شاری ئەلخەلیلی کەناری ڕۆژئاوا و ٤ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.