داگیرکەران هێرش دەکەنە سەر خانووی ئەسیرە ئازادکراوەکان

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر چەند خانوویێک لە شاری ئەلخەلیلی کەناری ڕۆژئاوا و ٤ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی ئاسایشی، داگیرکەران هێرشیان کردە سەر شاری ئەلخەلیل و فەلەستینیێک بە ناوی عبدالصمد ئەبو رەمزویان دەستبەسەر کرد و لە کاتی هێرش سەر قەزای تەفوح لە ڕۆژئاوای شارەکە دوو فەلەستینی بە ناوی شاکر تەردە و محەمەد تەردەیان دەستبەسەر کرد.
لە کاتی هێرشەکەدا خانووی ژمارەیەکی زۆر ئەسیری ئازادکراو کرا ئامانج.
داگیرکەران لە کاتی هێرش سەر ناوچەکە دایکی ئەبو رەموزیان دەستبەسەر کرد و ئەبو رەموزیان ناچار کرد کە خۆی رادەست بکات و دواتر لە براکەی ئوسامەیان ئەشکەنجە دایەوە.
داگیرکەران هەروەها هەڵکوتانە سەر قەزای ئیزنا لە ڕۆژئاوای شاری ئەلخەلیل و هەڵکوتانە سەر خانووی ئەسیرە ئازادکراوەکان فادی یوسف نوفەل و ئەحمەد خەلیل عەواد و ماڵەکانیان تاڵان کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٣ هەزار و ٤٧٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢١ هەزار و ٣٩٨ کەس.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی کەمینی لە باکووری کەرتی غەززە ٣ ئۆتۆمبێلی سەربازی داگیرکەرەکان کرانە ئامانج و ژمارەیەکی زۆر سەربازی داگیرکەر کوژران و بریندار کران.
سامی ئەبو زوهری سەرۆکی دایرەی سیاسی و بەرپرسی کاروباری دەرەوەی حەماس راگەیاند کە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دەیەوێت بە هەواڵەکانی درۆ بەرخۆدان لاواز بکەن و تاوانەکانیان لە دژی غەززە بشارێنەوە.