حەماس: داگیرکەرەکان دەیانەوێت بە هەواڵەکانی درۆ ئێمە لاواز بکەن

سامی ئەبو زوهری سەرۆکی دایرەی سیاسی و بەرپرسی کاروباری دەرەوەی حەماس راگەیاند کە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دەیەوێت بە هەواڵەکانی درۆ بەرخۆدان لاواز بکەن و تاوانەکانیان لە دژی غەززە بشارێنەوە.
سامی ئەبو زوهری لە لێدوانی بۆ کەناڵی ئەلئەقسا باسی لەوە کرد کە ئیدعای داگیرکەران کە گوایە حەماس لە بەرامبەر ئازادکردنی ٩ ئەسیر بۆ ماوەی دوو مانگ ئاگربەست رادەگینێت بە گشتی درۆیە.
ئەبو زوهری جەختی لەوە کرد کە ئەسیرەکانی داگیرکەر ئازاد ناکەن چونکە داگیرکەران پێداگرن لە بەردەوامبوونی هێرش سەر غەززە. تەنها ئەسیرەکان ئەو کات ئازاد دەکرێن کە رژێمی داگیرکەر بە گەرەنتی نێودەوڵەتی کۆتایی بە شەڕ بهێنێت.
بەرپرسەکەی حەماس باسی لەوە کرد کە ئەوان بە ئازادکردنی عیدان ئەلێکساندر نیازپاکی خۆیان پێشانداوە بەڵام ئەمریکا نایەوێت ئەم هەنگاوە ببینێت.
ئەبو زوهری ئاماژەی بەوە کرد کە باوەڕیان بە هێزی بەرخۆدان هەیە و کێشەیەکیان لەبارەی چەک و تەقەمەنی نییە و بەردەوام دەبن لە تێکۆشان.
نووسینگەی بەناو سەرۆکوەزیرانی رژێمی سەهیۆنی، بنیامین نەتانیاهۆ رایگەیاند کە تیمی دانوستانکار لە دەوحە هەلەکانیان هەڵسەنگاندووە و لە ڕێگەی پلانی ستیفان ویتکۆف نوێنەری ئەمریکا یان لە ڕێگەی دیکەوە کار بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ دەکەن.
بەڵام نەتانیاهۆ دەیەوێت هەموو ئەسیرەکان ئازاد بکرێن و حەماس لە غەززە دەربکرێت و ناوچەکە بگۆڕدرێت بۆ ناوچەیەکی بێ چەک.
بزووتنەوەی حەماس لە بەرامبەر ئازادکردنی هەموو ئەسیرەکان، داوا دەکات رژێمی داگیرکەر لە غەززە بکشێتەوە و ناوچەکەش دووبارە ئاوادان بکرێتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٣ هەزار و ٤٧٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢١ هەزار و ٣٩٨ کەس.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی کەمینی لە باکووری کەرتی غەززە ٣ ئۆتۆمبێلی سەربازی داگیرکەرەکان کرانە ئامانج و ژمارەیەکی زۆر سەربازی داگیرکەر کوژران و بریندار کران.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر چەند خانوویێک لە شاری ئەلخەلیلی کەناری ڕۆژئاوا و ٤ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.