ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٥٣ هەزار و ٦٥٥ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٣ هەزار و ٦٥٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢١ هەزار و ٩٥٠ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ٨٢ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ٢٦٢ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٥٣ هەزار و ٦٥٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢١ هەزار و ٩٥٠ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایگەیاند کە حوکمی تۆڵەسەندنەوە بۆ هێرشبەرەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران جێبەجێ کراوە و لەسێدارە دراوە.
پاکستان دیپلۆماتێکی هیندستانی بە هۆی "رەفتاری خراپ" دیپۆرت کرد.
سەرییەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین راگەیاند، ناوچەکانی ئوسدود و عەسقەلانی داگیرکراو بە مووشەک کرانە ئامانج.
چەکدارانی نەناسراو هەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەی پارێزگاری لە پارێزگای سوەیدە لە باشووری سوریا و بۆ ماوەیەکی کورت پارێزگار مستەفا ئەلبەکوریان بە بارمتە گرت.