ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٥٣ هەزار و ٧٦٢ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٣ هەزار و ٧٦٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٢ هەزار و ١٩٧ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ١٠٧ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ٢٤٧ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٥٣ هەزار و ٧٦٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢٢ هەزار و ١٩٧ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە ئێستا لە کۆماری ئیسلامی ئێرانە، ئەمڕۆ لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە تارانی پایتەخت کۆدەبێتەوە.
شەریکەی گەشتی ئاسمانی ئیمارات فلیدوبەی راگەیاند، لە مانگی حوزەیرانەوە گەشتە ئاسمانییەکانی راستەخۆ بۆ دیمەشق دووبارە دەستپێ دەکەن.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند، فڕۆکەخانەی بن گوریۆن و ناوچەکانی یافا و حەیفا بە مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کرانە ئامانج.