حەماس پشتیوانی خۆی بۆ بانگێشتی ٨٠ وڵات لەبارەی غەززە رادەگینێت

حەماس پێشوازی لە بەیاننامەی هاوبەشی ٨٠ وڵات کرد کە سەرنجیان بۆ کارەساتی مرۆیی غەززە ڕاکێشا. بزووتنەوەکە جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هەڵوێستە نیشاندەری ئەوەیە کە هۆشیاریی نێودەوڵەتی سەبارەت بە تاوانە جینۆسایدییەکان کە لە لایەن رژێمی سەهیۆنییەوە ئەنجام دراوە، زیادی کردووە.
حەماس هەڵسەنگاندنێکی بۆ ئەو بەیاننامە هاوبەشە کرد کە لە لایەن ٨٠ وڵاتەوە لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەرچووە و تێیدا داوای پاراستنی خەڵکی مەدەنی لە غەززە دەکات.
بزووتنەوەکە پێشوازی لەو بەیاننامەیە کرد و رایگەیاند کە نیشانەیەکی ڕوونە بۆ فراوانبوونی رەتکردنەوەی نێودەوڵەتی بۆ تاوانە بەردەوامەکانی جینۆساید و پاکتاوی نەتەوەیی لە غەززە.
بزووتنەوەکە رایگەیاندووە کە ئەم هەڵوێستە نیشانی دەدات کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستی بە فشاری کاریگەرتر هەیە بۆ شکاندنی گەمارۆی سەهیۆنی و کۆتایی هێنان بە سیاسەتی برسێتی و گەیاندنی یارمەتی بە خەڵکی غەززە.
لە کۆتاییدا حەماس داوای لە هەموو وڵاتانی جیهان کرد کە تاوانکارییەکانی رژێمی سەهیۆنی لە دژی گەلی فەلەستین مەحکووم بکەن و سزای راگرتن بەسەر نەتانیاهۆی تاوانباری شەڕدا بسەپێنن.
حەماس جەختی لەسەر پێویستی هەڵوێستێکی نێودەوڵەتیی یەکلاکەرەوە بۆ راگرتنی جینۆساید لە غەززە و هەڵگرتنی گەمارۆکە کردەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٦ هەزار و ٣٣١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٢ هەزار و ٦٣٢ کەس.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند کە لە دوای ٢ی ئازارەوە بۆ یەکەمجار هاوکاری پزیشکی گەیەندراوەتە غەززە، بەڵام بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی جەختی لەوە کردەوە کە ئەو پێداویستیانەی کە نێردراوە "دڵۆپێکە لە زەریا" بەراورد بە پێداویستییەکان.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش و کۆمەڵکوژی لە غەززە. لە ئەنجامی هێرش سەر مەدەنییەکانی و کارمەندانی تەندروستی لانیکەم ٧٢ کەسی دیکە شەهید بوون.
ئایەتولڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لە سێهەمین پەیامی تەلەفزیۆنی خۆیاندا بۆ گەلی ئێران، دوای هێرشی ئیسڕائیل، قسەی کرد.