ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٥٣ هەزار و ٨٢٢ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٣ هەزار و ٨٢٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٢ هەزار و ٣٨٢ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ٦٠ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ١٨٥ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٥٣ هەزار و ٨٢٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢٢ هەزار و ٣٨٢ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ ٤ پارێزگاری هەرێمی کوردستان و ٣ پارێزگاری ڕۆژهەڵات کۆبوویەوە.
خولی ٥ـەم دانونستانەکانی ناڕاستەخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ڕۆمای پایتەخی ئیتالیا دەستیپێکرد.
حەماس پێشوازی لە بەیاننامەی هاوبەشی ٨٠ وڵات کرد کە سەرنجیان بۆ کارەساتی مرۆیی غەززە ڕاکێشا. بزووتنەوەکە جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هەڵوێستە نیشاندەری ئەوەیە کە هۆشیاریی نێودەوڵەتی سەبارەت بە تاوانە جینۆسایدییەکان کە لە لایەن رژێمی سەهیۆنییەوە ئەنجام دراوە، زیادی کردووە.