ئەمریکا رایگەیاند کە رژێمی سەهیۆنی پێشنیاری ئاگربەستی لە غەززەی قبول کردووە

ئەمریکا رایگەیاند کە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی پێشنیاری ئاگربەستی لە غەززەی قبوڵ کردووە. راگەیەندرا کە حەماس هێشتا ئەو پێشنیازەی قبوڵ نەکردووە و لە پرۆسەی پێداچوونەوەدایە و دانوستانەکان بەردەوامن.
لە ڕاپۆرتێکدا کە لە میدیاکانی رژێمی سەهیۆنیدا بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە دەکات کە ناتانیاهۆ لەگەڵ بنەماڵەی ئەسیرەکان کۆبووەتەوە و بە بنەماڵەکانی راگەیاندووە کە دوایین پێشنیاری ویتکۆف سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی دیل لە نێوان رژێمی سەهیۆنی و حەماس و ئاگربەستی کاتی لە کەرتی غەززە قبوڵ دەکەن.
ئەمریکا رایگەیاند کە رژێمی سەهیۆنی پێشنیاری ئاگربەستی لە غەززە واژۆ کردووە. لە راگەیەندراوەکەی کۆشکی سپیدا ئاماژە بەوە کراوە کە حەماس هێشتا ئەو پێشنیازەی قبوڵ نەکردووە و دانوستانەکان بەردەوامن.
بزووتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لە ئێستادا ئەو پێشنیازە لەلایەن بەرپرسانی بزووتنەوەکەدا پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت و وەڵامدانەوەکە "بەرژەوەندی گەلی فەلەستین لە غەززە دەپارێزێت و بەشداری دەکات لە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان و خزمەت بە دەستەبەرکردنی ئاگربەستی هەمیشەیی دەکات." لە بەیاننامەیەکی پێشوودا، حەماس رایگەیاندبوو، لەگەڵ ویتکۆف، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەسەر چوارچێوەیەکی گشتی بۆ ئاگربەست لە غەززە رێککەوتوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەمریکا دوای ١٢ ساڵ بالیۆزخانەکەی لە سوریا لە ئەنجامی سەردانی تۆم باراک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا کردەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٤ هەزار و ٥٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٣ هەزار و ١٢٩ کەس.
هیشام قاسم، بەرپرسی میدیایی نوێنەرایەتی دەرەوەی بزووتنەوەی حەماس، تۆمەتەکانی ئەلعەرەبیەی ڕەتکردەوە کە ناکۆکی لەناو بزووتنەوەکەدا هەیە.