حەماس: کۆمەڵکوژییەکەی رەفەح رەنگدانەوەی سروشتی فاشیستانەی داگیرکەرانە

حەماس بە توندی ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر کۆمەڵکوژیەکەی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی لە رەفەح کە هاوڵاتیانی مەدەنی کە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکارییەکان بوون کردبوو ئامانج.
حەماس لە راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوە کرد کە سوپای داگیرکەر هاوڵاتیانی مەدەنی کە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون کردووە ئامانج و لە ئەنجامی کۆمەڵکوژییەکەدا لانیکەم ٣٥ کەس شەهید و زیاتر لە ١٥٠ کەسیش بریندار بوونەتە و "ئەم هێرشە جارێکی دیکە سەڵماندووە کە داگیرکەران بەناو خاڵەکانی هاوکاری بۆ کێشانەوەی برسییەکان بۆ ناو تەڵە بەکار دەهێنن."
بزووتنەوەی حەماس جەختی لەوە کرد کە بەرپرسیارێتی کۆمەڵکوژییەکە تەنها لە ئەستۆی رژێمی داگیرکەردا نییە و هەروەها لە ئەستۆی ئەمریکاشدایە کە پشتیوانی لەم میکانیزمایەی هاوکاری دەکات و راگەیاند، "رژێمی سەهیۆنی و حکومەتی ئەمریکای کە لەگەڵی دەجووڵێتەوە بە گشتی بەرپرسیارن لەم تاوانە."
حەماس بانگێشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، "بەپەلە ئەم میکانیزما خوێناوییە رابگیرێت، دەروازەکانی غەززە هەرچی زووە بکرێنەوە و ئەنجومەنی لێپرسینەوەی نێودەوڵەتی سەربەخۆ لەبارەی تاوانە سیستەماتییەکان دابمەزرێنێت."
حەماس لە بەردەوامی بانگێشتی جیهانی ئیسلام کرد کە بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان بە خەڵکی غەززە و راگرتنی شەڕەکە فشار بسەپێنن و دەبێت هاوکارییە مرۆییەکان بە بێ هیچ مەرجێک بگوازرێتەوە غەززە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نزیکەی ٦٠٠ جووڵەکە ئەمڕۆ بەیانی لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا و لە ئەنجامی حەوشەی مزگەوتەکە چالاکییەکانی ئایینی تەلموودیکیان ئەنجام دایەوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دوو منداڵی فەلەستینی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان شەهید کرد کە ئاویان دەگواستەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٤ هەزار و ٤٧٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٤ هەزار و ٦٩٣ کەس.
هێرشەکانی داگیرکەرانی سەهیۆنی بۆ سەر سیستەمی چاودێری تەندروستی لە غەززە، نەخۆشە درێژخایەنەکان بەرەوڕووی مردن دەبنەوە. لەسەدا ٤١ی تووشبووانی سستی گورچیلە بەهۆی شەڕەوە گیانیان لەدەستداوە.