بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٨ ڕۆژئاوای تورکیا دەهەژێنێت: کەسێک گیانی لەدەستدا

لە پارێزگای موغلای وڵاتی تورکیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٨ رووی دا و کاریگەری رووداوەکەدا بە سەر ٦٩ کەس هەبوو و کەسێکیش گیانی لەدەستدا.
بوومەلەرزەکە کاتژمێر ٠٢:١٧ی شەو بە قوڵایی ٦٧.٩١ کیلۆمەتر رووی دا.
بوومەلەرزەکە بە لە پارێزگاکانی دەوروبەر هەست کرا و بووە هۆی ترسی هاوڵاتیان.
ئیدریس ئایبییق پارێزگاری موغلا باسی لەوە کرد کە کاریگەری رووداوەکە بە سەر ٦٩ هاوڵاتی هەبووە و چارەسەرکردنی کەسێک لە نەخۆشخانە بەردەوامە.
ناوبراو باسی لەوە کرد کە گەنجێکی ١٤ ساڵە تووشی ترسی و دڵەڕاوکێ بووە و لەگەڵ تەواوی هەوڵەکان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
لە ئەنجامی رووداوەکەدا تاوەکو ئێستا زیانێک تۆماڕ نەکراوە و چالاکییەکانی تیمەکان لە ناوچەکە بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە حەوشەی نەخۆشخانەی موعامەرانی لە شاری غەززە بە درۆن ٤ ڕۆژنامەنووسی شەهید کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٤ هەزار و ٦٧٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٥ هەزار و ٥٣٠ کەس.
دەیان جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
چەتەکانی جووڵەکە هێرشیان کردە سەر کەناری ڕۆژئاوا و خانوو و ئۆتۆمبێڵەکانی فەلەستینییەکانیان سووتاند.