لوڤسانامسرای، سەرۆکوەزیرانی مەنگۆلیا دەستی لەکارکێشایەوە

ئۆیون ئێردێن سەرۆک وەزیرانی مەنگۆلیا دوای لەدەستدانی دەنگی متمانە لە پەرلەمان دەستی لەکارکێشایەوە.
ئۆیون ئێردێن لوڤسانامسرای، سەرۆک وەزیرانی مەنگۆلیا، کە دوای ئەوەی کوڕەکەی شێوازی ژیانی لوکسەکەی لە سۆشیال میدیادا بڵاوکردەوە، لە دەنگدانی متمانەدان کە دوێنێ لە پەرلەمان بەڕێوەچوو، نەیتوانی ژمارەی پێویستی دەنگی بەدەستبهێنێت.
بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە ڕۆژنامەکانی مەنگۆلیادا ڕەنگدانەوەی هەبووە، ئۆیون ئێردێن لوڤسانامسرای سەرۆک وەزیرانی وڵات ٤٤ دەنگی متمانەی وەرگرتووە.
سەرۆک وەزیران پێویستی بە وەرگرتنی ٦٤ دەنگ بوو بۆ ئەوەی متمانە بەدەست بهێنێت.
ئۆیون ئێردێن لە بەیاننامەیەکدا پێش دەنگدانەکە رایگەیاندووە، دەنگدانەکە دەتوانێت ناسەقامگیری لە وڵاتەکەدا دروست بکات و شۆکێکی ئابووری لە مەنگۆلیا دروست بکات.
ئۆیون ئێردێن کە دوای لەدەستدانی دەنگی متمانە دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە، ماوەی ٤ ساڵ بوو لە پۆستەکەیدا بوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە حەوشەی نەخۆشخانەی موعامەرانی لە شاری غەززە بە درۆن ٤ ڕۆژنامەنووسی شەهید کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٤ هەزار و ٦٧٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٥ هەزار و ٥٣٠ کەس.
دەیان جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
چەتەکانی جووڵەکە هێرشیان کردە سەر کەناری ڕۆژئاوا و خانوو و ئۆتۆمبێڵەکانی فەلەستینییەکانیان سووتاند.