لە هیندستان بارهەڵگرێک بە سەر پاسێکدا وەرگەڕا: ٩ کوژراو

لە وڵاتی هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی بارهەڵگرێک بە سەر پاسێکدا ٩ کەس کوژران و ٢ کەسیش بریندار بوون.
رووداوەکە لە ناوچەی جهابوای ویلایەتی مەدیا پرادەش لە ناوەڕاستی وڵاتی هیندستان رووی دا.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی وڵات، شۆفێری بارهەڵگرەکە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و لە ئەنجامدا بارهەڵگرەکە بە سەر پاسەکەدا وەرگەڕاوە.
بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٩ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ٣یان ئافرەت بوون و ٢ کەسیش بریندار بوون.
بە پێی راگەیەندراوی پۆلیس، پاسەکە لە ئاهەنگێکی بووکگواستنەوە دەگەڕایەوە.
بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کران.
دەستنیشان کرا، شۆفێری بارهەڵگرەکە لە شوێنی رووداوەکە هەڵات و سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە دەستیپێ کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە حەوشەی نەخۆشخانەی موعامەرانی لە شاری غەززە بە درۆن ٤ ڕۆژنامەنووسی شەهید کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٤ هەزار و ٦٧٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٥ هەزار و ٥٣٠ کەس.
دەیان جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
چەتەکانی جووڵەکە هێرشیان کردە سەر کەناری ڕۆژئاوا و خانوو و ئۆتۆمبێڵەکانی فەلەستینییەکانیان سووتاند.