پەیامی ڕێبەری ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان بە بوونەی جەژنی قوربان

هیبەتوڵڵا ئاخوندزادە ڕێبەری ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان، لە پەیامی جەژنی قورباندا، هۆشداری و ڕاسپاردەی گرنگی بە گەل و بەڕێوەبەرانی ئەفغانستان دا.
مەولەوی هیبەتوڵڵا ئاخوندزادە لە پەیامەکەیدا بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە هەموو فەرمانبەرانی ئەمنی و حکومی ئیمارەتی ئیسلامی بە تەواوی جددییەوە سەرنجیان لەسەر ئەرکەکانیان بێت و خۆیان لە دەستوەردان لە کاروباری کەسانی دیکە بەدوور بگرن.
ئاخوندزادە ئاماژەی بەوە کرد کە خزمەتکردنی خەڵک جۆرێکە لە عیبادەت، وتی، "خوای گەورە ئەم بەرپرسیارێتیەی پێبەخشیویت و ئەمەش تاقیکردنەوەیەکی ئیلاهییە، هەرگیز کەمتەرخەمی لە خزمەتکردنی خەڵکدا نیشان مەدن! چونکە کەمتەرخەمی بیانوو نییە. هەمیشە وریابن، کاری خەڵک ئاسانتر بکن، نەک قورستر. خوا شتەکانتان بۆ ئاسان دەکات. کاتەکانی خەڵک بەفیڕۆ مەدن. ناوبەناو لەگەڵیان کۆببنەوە، گوێ لە گلەییەکانیان بگرن بۆ ئەوەی کەس ستەم لێ نەکرێت و کەس زیانیان پێ نەگات و هەمووان مافەکانی خۆیان بەدەست بهێنن."
ئاخوندزادە بە دەربڕینی ئەوەی کە دەوڵەت دامەزراوەیەکە کە مافی خەڵک دەپارێزێت و چاودێری ئەمانەتەکان دەکات و بە بەزەیی باوکانە مامەڵە دەکات، وەبیری هێنایەوە کە پابەندبوون بە ڕێنمایی و فەرمانەکانی ئەمیر واجبە.
ئاخوندزادە ئامۆژگاری سەرجەم خوێندکارانی مەدرەسە و زانکۆ و قوتابخانەکانی کرد کە سەرنجیان لەسەر وانەکان و بەرپرسیارێتیەکانیان بێت، ڕێز لە مامۆستایان و زانستەکانیان بگرن و ئاماژەی بەوە دا کە پێویستە ئەم دەرفەتەی کە پێشکەشیان کراوە بە نرخ بزانن و بە باشترین شێوە سوودی لێ وەربگرن.
ئاخوندزادە وتی، "نەوەکانی داهاتوو پێویستیان بە زانست و ئەزموونی ئێوە دەبێت، بۆیە خۆتان پەروەردە بکەن، خۆتان بە زانست تەیار بکەن و ببن بە تاکی شایستە کە خزمەت بە ئیسلام و نەزمی ئیسلامی و خەڵک دەکات."
هیبەتوڵڵا ئاخوندزادە لە بەشێکی پەیامەکەیدا داوای لە بازرگانان کرد کە بەشداری بکەن لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی ئەفغانستانی جەنگاویدا و وتی، "بۆ گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی وڵاتەکەمان پێویستە کاسبکاران و پیشەسازییەکانمان هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە بۆ ئەوەی میللەتەکەمان ببێت بە خۆبژێوی و دوور لە پشتبەستن بە کەسانی دیکە."
ئاخوندزادە، کە ئاماژەی بە هێرشە بەردەوامەکانی سەهیۆنییەکان لە غەززە کرد، وتی، "هێرش و چەوساندنەوەی سەهیۆنییەکان لە دژی ئافرەتان، منداڵان و موسڵمانانی ستەملێکراو لە غەززە و ناوچەکانی دیکەی فەلەستین هێشتا بەردەوامە. ئەمە تاوانێکی گەورەیە لە دژی مرۆڤایەتی و ستەمێکی قورسە دڕندەیی بەرامبەر گەلی فەلەستین و ئیمارەتی ئیسلامی داوای ئەوە دەکات دەستبەجێ ئەم کارە بوەستێنرێت."
ئاخوندزادە لە کۆتایی پەیامەکەیدا وتی، "پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە هەموو برا موسڵمانەکانمان دەکەین، خوای گەورە عیبادەت و قوربانی و حەجیان قبوڵ بکات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە حەوشەی نەخۆشخانەی موعامەرانی لە شاری غەززە بە درۆن ٤ ڕۆژنامەنووسی شەهید کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٤ هەزار و ٦٧٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٥ هەزار و ٥٣٠ کەس.
دەیان جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
چەتەکانی جووڵەکە هێرشیان کردە سەر کەناری ڕۆژئاوا و خانوو و ئۆتۆمبێڵەکانی فەلەستینییەکانیان سووتاند.