پەلاماردان لە هیندستان: ١١ کوژراو و ٥٠ بریندار

لە دەرەوەی یاریگای کریکێت لە شاری بەنگالورو لە هیندستان، لە ئەنجامی پەلاماردان ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥٠ کەسیش برینداربوون.
رووداوەکە لە کاتێکدا روویدا کە هەزاران هاندەری کریکێت لە دەرەوەی یاریگای ئێم چیناسوامی لە شاری بەنگالورو کۆبوونەوە بۆ ئاهەنگگێڕان بە براوەی خولی نایابی هیندستان کە بەناوبانگترین پاڵەوانێتی کریکێتی T20یە لە جیهاندا.
بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکان، بەهۆی رووداوەکە لانیکەم ١١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٠ کەسیش برینداربوون.
گرتە ڤیدیۆییەکان کە لە سۆشیال میدیا بڵاوکراونەتەوە، دەرکەوتووە کە زۆرێک لە هاندەران لە دەرەوەی یاریگاکە بێهۆش بوون، ئەمبولانسەکانیش لە شوێنی رووداوەکە بوون و ئەفسەرانی پۆلیسیش بریندارەکان دەردەهێنن.
تاوەکو ئێستا راگەیەندراوێکی فەرمی لەبارەی رووداوەکە بڵاو نەکراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە حەوشەی نەخۆشخانەی موعامەرانی لە شاری غەززە بە درۆن ٤ ڕۆژنامەنووسی شەهید کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٤ هەزار و ٦٧٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٥ هەزار و ٥٣٠ کەس.
دەیان جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
چەتەکانی جووڵەکە هێرشیان کردە سەر کەناری ڕۆژئاوا و خانوو و ئۆتۆمبێڵەکانی فەلەستینییەکانیان سووتاند.