قەدەغەکردنی گەشتە نوێیەکەی ترامپ بۆ ١٢ وڵات: ئێران، ئەفغانستان و یەمەنیش لە لیستەکەدان

دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، فەرمانی جێبەجێکردنی نوێی واژۆ کرد کە بەتەواوەتی هاتنی هاوڵاتیانی ١٢ وڵات وەک ئێران، ئەفغانستان و یەمەن بۆ ئەمریکا قەدەغە دەکات. هەروەها لە فەرمانەکەدا سنووردارکردن بەسەر هاوڵاتیانی ٧ وڵاتدا سەپێنراوە.
ئەم فەرمانە جێبەجێکردنە سەرجەم داواکارییەکانی ڤیزەی کۆچبەران و غەیرە کۆچبەران بۆ هاوڵاتیانی وڵاتانی ئەفغانستان، میانمار، چاد، کۆماری کۆنگۆ، گینیا بیساو، ئێریتریا، هایتی، ئێران، لیبیا، سۆماڵ، سوودان و یەمەن رادەگرێت. پێدانی ڤیزەی هەمیشەیی یان کاتی بە تاکەکانی ئەو وڵاتانە راگیراوە، جگە لە هەندێک بارودۆخی مرۆیی و نوێنەرایەتی دیپلۆماسی. ئیدارەی ترامپ ڕوونی کردەوە کە ئەم هەنگاوە بەهۆی نەبوونی هاوبەشی زانیاریی پارێزراو و پشکنینی ئەمنی ناتەواو لەگەڵ ئەو وڵاتانە بووە.
هەر لەو فەرمانەدا داواکاریی ڤیزەی سنووردار بۆ هاووڵاتیانی وڵاتانی بوروندی، کوبا، لائۆس، سیرالیۆن، تۆگۆ، تورکمانستان و ڤەنزوێلا خرایە بواری جێبەجێکردنەوە. هاوڵاتیانی ئەو وڵاتانە سنووردار دەکرێن، بەتایبەتی ڤیزەی گەشتیاری و خوێندکار و داواکارییەکانیش پشکنینی ئەمنی توندتریان بۆ دەکرێت.
ترامپ ئەم راگەیاندنەی لە واشنتۆنی پایتەخت راگەیاند. لە وتارەکەیدا وتی، "ئەو ڕاستییەی کە خەڵک لە هەندێک وڵاتەوە بەبێ پشکنینی ئەمنی گونجاو دەچنە ناو وڵاتەکەمانەوە، گەلی ئەمریکا دەخاتە مەترسییەوە." هەروەها نموونەی تەقەکردنەکەی هەفتەی رابردووی ویلایەتی کۆلۆرادۆی هێنایەوە و جەختی لەوە کردەوە کە هێرشبەرەکە سەرەڕای تەواوبوونی ڤیزەکەی لە وڵاتەکەدا ماوەتەوە و ئیتر حاڵەتی لەو جۆرە قبوڵکراو نییە.
بڕگەیەکی دیکەی دیار لە فەرمانەکەدا قەدەغەکردنی هاتنە ناوەوەی خوێندکارانی بیانی بوو بۆ ئەمریکا بە مەبەستی ناونوسکردن لە زانکۆی هارڤارد. ئەم بڕگەیە بە تایبەتی لەلایەن بازنە ئەکادیمییەکان و دامەزراوە پەروەردەییەکانەوە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە. ڕەخنە لەوە گیرا کە بڕیارەکە نەک تەنها کاریگەری ئاسایشی بەڵکو ئایدیۆلۆژیشی هەبووە، کە فرەچەشنی نێودەوڵەتی لە زانکۆ نوخبەییەکان کردۆتە ئامانج.
قەدەغەکردن و سنووردارکردنە نوێیەکان لە ٩ی حوزەیرانەوە دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەو ڤیزە ڕەوانەی پێشتر وەرگیراون کاریگەرییان لەسەر ئەم بڕیارە نابێت؛ بەڵام، بەرنامە نوێیەکان لەم چوارچێوەیەدا هەڵدەسەنگێندرێن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە حەوشەی نەخۆشخانەی موعامەرانی لە شاری غەززە بە درۆن ٤ ڕۆژنامەنووسی شەهید کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٤ هەزار و ٦٧٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٥ هەزار و ٥٣٠ کەس.
دەیان جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
چەتەکانی جووڵەکە هێرشیان کردە سەر کەناری ڕۆژئاوا و خانوو و ئۆتۆمبێڵەکانی فەلەستینییەکانیان سووتاند.