چالاکڤانەکانی ناو کەشتیی "مادلین" دیپۆرت دەکرێن

چالاکڤانەکانی ناو کەشتییەکەی مادلین کە لە لایەن رژێمی سەهیۆنی دەستبەسەر کرابوون گواسترانەوە فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە خاکەکانی داگیرکراو. دەستنیشان کرا، کەشتیەکە بە زۆر لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان دەستی بەسەردا گیراوە و گواستراوە بەندەری ئوسدود لە خاکە داگیرکراوەکان.
گروپێک چالاکڤانی خۆبەخش بۆ تێکشکاندنی گەماڕۆی سەر غەززە و گواستنەوەی هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە بە کەشتیێک بە ناوی مادلین بەرەو غەززە بەڕێکەوتن.
کەشتییەکە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان تووشی هێرشی رژێمی داگیرکەر بوو و ١٢ چالاکڤان کە لە ناو کەشتییەکەدا بوون لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کران و گواسترانەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بن گوریۆن. پێدەچێت چالاکڤانەکان دیپۆرت بکرێن.
بەناو وەزارەتی دەرەوەی رژێمی داگیرکەر راگەیاند، چالاکڤانەکان پێش لەوەی بگوازرێنەوە وڵاتەکەیان گواسترانەوە ناوەندی "دەستبەسەرکردن". هەروەها باس لەوە کرا، ئەوانەی دپۆرتبوون قبول ناکەن دەگوازرێنەوە دادگا.
رژێمی داگیرکەر بۆ ماوەی ١٨ کاتژمێر بە فڕۆکە جەنگییەکان چاودێری کەشتییەکە کرد و دواتر لە کاتەکانی بەیانی هێزەکانی تایبەتی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر کەشتییەکە و بەزۆر کۆنترۆلی کەشتیەکەیان بەدەست گرت. کەشتیەکە گواسترایەوە بەندەری ئوسدود لە خاکەکانی داگیرکراو.
ناوەندی یاسای عەدالە کە بنکەکەی لە خاکەکانی داگیرکراوە رایگەیاندووە کە کەشتییەکە هێشتا لە دەریای کراوەدابوو و هێزەکانی داگیرکەر بە زۆر ڕایانکێشاوە بۆ ئوسدود. پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەو چالاکڤانانە پچڕاوە و ڕێگە نەدراوە هیچ ئامێرێکی پەیوەندیکردن بچێتە ناو ئەو شوێنانەی کە تێیدا دەستبەسەر کراون.
دەیوید مینسەر بەناو وتەبێژی حکومەتی داگیرکەر ئیدیعای کرد کە رووداوەکە "بەبێ هیچ کێشەیەک" رووی داوە و چالاکڤانەکان بە زووترین کات دەگەڕێنەوە ناو خێزانەکانیان. بەڵام گرووپەکانی مافی مرۆڤ داوای لێپرسینەوەی یاسایی و دیپلۆماسییان لەگەڵ داگیرکردنی کەشتیی مادلین کردووە و بە هێرشێک لە دژی یاسا نێودەوڵەتییەکان وەسفیان کردووە.
مادلین کەشتییەک بوو لەناو فلۆتیلای ئازادیدا کە پلانی بۆ دانرابوو بگاتە غەززە. کەشتییەکە خۆراک و پێداویستی پزیشکی و بەرهەمە سەرەتاییەکانی ژیانی و هەروەها کارمەندانی تەندروستی خۆبەخش و بەرگریکارانی مافی مرۆڤی هەڵگرتبوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شەپۆلی پێنجەمی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران کە لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنەکەیدا دەستیپێکرد، بە ناوی "وەعدەی سادیق ٣"، بە واتای "ڕاستترین بەڵێنەکان"، ناوچە داگیرکراوەکانی تبریا و مەرواجی کردە ئامانج.
یەکەم وێنە کە لە پایتەختی رژێمی سەهیۆنی بڵاوکرایەوە، نیشان دەدات کە مووشەکەکانی ئێران بە سەرکەوتوویی بەر دڵی تەلئەبیب دەدەن.
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دەستپێکردنی ئۆپڕاسیۆنی "وەعدەی سادیق ٣" بە ناوی کۆد "یا عەلی بن ئەبو تالیب" دژی رژێمی داگیرکەری راگەیاند.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە بەیاننامەی خۆیدا سەبارەت بە هێرشی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بە "ئیستفزازییەکی ئاشکرا" و "بازنەیی کە یاسا نێودەوڵەتییەکان پشتگوێ دەخات" وەسف کرد.