سەهیۆنییەکانی داگیرکەر دووبارە هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا

سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر ئەمڕۆ بەیانی هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
باندەکانی جووڵەکەی سەهیۆنی بە بیانوی "جەژن" هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا و لە ناو مزگەوتەکە چالاکییەکانی ئایینی تەلموودیکیان ئەنجام دایەوە و بێ رێزیان بە پیرۆزیی مزگەوتەکە کرد.
هێرشەکە لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر ئەنجام درا. پۆلیسەکان لە کاتی هێرشەکە رێگریان لە چوونەوەی فەلەستینییەکان بۆ ناو مزگەوتەکە کرد و لە هەنێک شوێن بەربەستیان دانا بۆ ئەوەی جووڵەکەکان بتوانن بە ئاسانی بچنە ناو مزگەوتەکە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەوڵ دەدات بەم شێوەیە مزگەوتی ئەقسا لە نێوان مسوڵمانەکان و جووڵەکەکان بە پێی کات و شوێن دابەش بکات.
گەلی فەلەستین بە پێداگری بەردەوامن لە خۆڕاگری لە دژی ئەم هێرشانە و هەوڵ دەدەن هیچ کات مزگەوتی ئەقسا بەجێ نەهێڵن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئیسرائیل کاتز بەناو وەزیری بەرگری رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەڕەشەی تیرۆرکردنی سەید ئایەتولڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران کرد.
سەردار سەرتیپ محەمەد کەرەمی بوو بە فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێران.
جەماعەتی إخوان المسلمین پەیامێک بۆ سەید عەلی خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران نارد و پشتگری گشتی خۆیان بۆ ئۆپڕاسیۆنەکانی دژی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەڵکوتایە سەر کەرتی ڕۆژئاوا و خانووی شەهید سامر حوسێنیان ڕوخاند.