٨٠ فەلەستینی تر لە هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر غەززە شەهید بوون

رژێمی سەهیۆنی بەردەوامە لە چڕکردنەوەی هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە. لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لانیکەم ٨٠ فەلەستینی لە بۆردومانەکاندا شەهید بوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی تەندروستی فەلەستین و سەرچاوە خۆجێییەکانەوە دەستکەوتوون، سوپای داگیرکەری سەهیۆنی تەقەی لە خەڵکی مەدەنی کردووە کە بۆ وەرگرتنی یارمەتییە مرۆییەکان لە نزیک ڕێڕەوی نەتزەریم لە باشووری غەززە کۆبوونەتەوە. لەم هێرشە دڕندانەیەدا کە بەرەبەیانی دوێنێ روویدا، ٥٧ فەلەستینی لە شوێنی رووداوەکە شەهید بوون و ٣٦٣ کەسیش بریندار بوون.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، "لە ٢٧ی ئایارەوە، ژمارەی شەهیدان لە خاڵەکانی دابەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکان گەیشتووەتە ٢٢٤ کەس، هاوکات ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە هەزار و ٨٥٨ کەس."
لە هێرشەکان بۆ سەر ئەو ناوچانەی خێمە کە خێزانە ئاوارەکان تێیدا نیشتەجێ بوون لە شاری خان یونس لە باشووری غەززە، ٧ فەلەستینی شەهید بوون. لەنێو شەهیداندا دوو منداڵ و ئافرەتێک هەبوون.
ئەم هێرشانە بە بەشێک لە سیاسەتی سیستماتیکی رژێمی سەهیۆنی لە هێشتنەوەی گەلی فەلەستین لە ژێر برسێتی، ترس و گەمارۆدان دادەنرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی سەهیۆنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی هەمەلایەنەی بە ئامانجگرتنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و فەرماندەکانی باڵای سەربازی دەستیپێکرد. ئێران بە ١٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان وەڵامی دایەوە، لە کاتێکدا رژێمی داگیرکەر رایگەیاند کە "کاتژمێرە سەختەکان لە پێشە."
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هێرشی رژێمی سەهیۆنی دژ بە ئێران، شەش زانای گرنگی ناوۆکی شەهید بوون. تاران کاردانەوەی توندی بەرامبەر ئەو هێرشە نیشان دا و رایگەیاند کە بە شێوەی توند وەڵامی دەداتەوە.
ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "وەڵامی سەربازانی ئێوە لە هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ فەرماندەران، پاڵپشتان و هۆکارەکانی ئەو هێرشە دزێوانە، ڕووخێنەر و پەشیمان کەر دەبێت.
ئێران زیاتر لە ١٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاراستەی سەر رژێمی سەهیۆنی کرد. ئەمریکا، بەریتانیا، ئوردن، عەرەبستان و قەتەر لە پێناو پاراستنی ئاسمانی رژێمی سەهیۆنی هەوڵ دەدەن بۆ ڕێگریکردن لەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە.