رژێمی داگیرکەر هێرشی کردە سەر لوبنان: شەهیدێک و ٣ بریندار

لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان مەدەنیێک شەهید بوو و ٣ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر قەزای بەیت لیف لە باشووری لوبنان کەسێک گیانی لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی تەدروستی دوێنێ لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کردبوو، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر باشووری لوبنان ٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکیش بریندار بووە.
میدیاکانی لوبنانی باسیان لەوە کرد، ئەمڕۆ بەیانی هێزەکانی داگیرکەر دزەیان کردووە سەر ناو خاکەکانی باشووری لوبنان.
لەگەڵ ئەوەی لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ـەوە لە لوبنان ئاگربەست راگەیەندراوە بەڵام رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ١٧٤ کەس شەهید بوونەتە و زیاتر لە ٤٠٩ کەسیش بریندار بوونەتە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی سەهیۆنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی هەمەلایەنەی بە ئامانجگرتنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و فەرماندەکانی باڵای سەربازی دەستیپێکرد. ئێران بە ١٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان وەڵامی دایەوە، لە کاتێکدا رژێمی داگیرکەر رایگەیاند کە "کاتژمێرە سەختەکان لە پێشە."
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هێرشی رژێمی سەهیۆنی دژ بە ئێران، شەش زانای گرنگی ناوۆکی شەهید بوون. تاران کاردانەوەی توندی بەرامبەر ئەو هێرشە نیشان دا و رایگەیاند کە بە شێوەی توند وەڵامی دەداتەوە.
ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "وەڵامی سەربازانی ئێوە لە هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ فەرماندەران، پاڵپشتان و هۆکارەکانی ئەو هێرشە دزێوانە، ڕووخێنەر و پەشیمان کەر دەبێت.
ئێران زیاتر لە ١٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاراستەی سەر رژێمی سەهیۆنی کرد. ئەمریکا، بەریتانیا، ئوردن، عەرەبستان و قەتەر لە پێناو پاراستنی ئاسمانی رژێمی سەهیۆنی هەوڵ دەدەن بۆ ڕێگریکردن لەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە.