حکومەتی کودەتاچی میسڕ رێگری لە کاروانی غەززە دەکات: دیپۆرتکردن و دەستبەسەرکردن دەستی پێکرد

هێزەکانی ئاسایشی میسڕ ژمارەیەکی زۆر چالاکڤان کە بۆ بەشداری لە کاروانی پشتیوانی بۆ غەززە چوبوون میسڕ لە فڕۆکەخانەی قاهیرە دەستبەسەر کرد.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی خۆجێ، ٤٠ چالاکڤانی جەزائیری کە گەشتنە قاهیرە لە فڕۆکەخانی قاهیرە دەستبەسەر کران. دەستبەسەر تەلەفۆن و بەڵگەکانی چالاکڤانەکاندا گیرا و دیپۆرت کران.
هەروەها پۆلیسی میسڕ هەڵکوتایە سەر هۆتێلی مانەوەی چالاکڤانەکانی فەڕەنسی و پەیوەندی لەگەڵیان پچڕا.
بە پێی راگەیەندراوی بەرپرسانی فڕۆکەخانەی قاهیرە، لانیکەم ١٠ هاوڵاتی مەغریب کە دیانەویست بەشداری لە رێپێوانەکە بکەن پێش لەوەی بچنە ناو وڵات لە فڕۆکەخانە گەڕێندرانەوە. هەروەها هەنێک لە چالاکڤانەکانی هاوڵاتی تورکیا بە بیانووی ئەوەی ئاڵای فەلەستینیان هەڵگرتووە دیپۆرت کران.
چالاکڤانەکانی ئافرەتی تونسی بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر لە فڕۆکەخانە دەستبەسەر کران و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا.
وەزارەتی دەرەوەی میسڕ لە راگەیەندراوێکی نووسراو باسی لەوە کرد، "رێگە بە هیچ کەسێک نادرێت بە بێ ئەوەی هەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی فەرمی بهێنە ناو خاکەکانی میسڕ."
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە هاتووە، "هەستی هاوپشتی لەگەڵ گەلی فەلەستین بەرز دەنرخێنرێت، بەڵام ئەم جۆرە دەستپێشخەرییانە کە سەروەری دەوڵەت و ئاسایشی سنوورەکان پێشێل دەکەن، تەحەمول ناکرێت."
لە میدیاکانی عەرەبی باس لەوە دەکرێت، ئیسرائیل کاتز بەناو وەزیری بەرگری رژێمی داگیرکەر فشاری فەرمی بە سەر میسڕ سەپاندووە و هۆشداری داوە کە گەشتنی کاروانەکە بۆ غەززە "هەڕەشەی ئاسایشی"ـیە.
ئەم جۆرە کاروانە نێودەوڵەتیانە کە بۆ شکاندنی گەمارۆی سەر غەززە و گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان داڕێژراون، لە ڕابردوودا کاریگەر بوون لە ڕاکێشانی سەرنجی خەڵک بۆ ناوچەکە. بەڵام هەڵوێستی توندی میسڕ دەتوانێت ببێتە هۆی قەیرانێکی دیپلۆماسی نوێ لەسەر ئاستی ناوچەکە.
ڕۆژنامەنووسان و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ دەڵێن "ڕێگریکردن لە هاتنی خەڵکی مەدەنی بۆ یارمەتی مرۆیی" پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و دەبێت دەستبەجێ ئازاد بکرێن. داخستنی ڕێگاکانی غەززە، کارەساتی مرۆیی لە ناوچەکەدا زیاتر قووڵتر دەکاتەوە.
لە ئێستادا لانیکەم ٤٠ جەزائیری و زیاتر لە ١٠ مەغریبی و زۆرێک لە چالاکڤانانی فەرەنسی و تونسی و تورکیایی لە فڕۆکەخانە یان لە هۆتێلەکاندا دەستبەسەرن. هەندێکیان دیپۆرت کراون، پرۆسەکە بۆ هەندێکی تر بەردەوامە. گەیشتنی ئەو کاروانە بۆ شاری رەفەح بۆ ئێستا نادیارە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی سەهیۆنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی هەمەلایەنەی بە ئامانجگرتنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و فەرماندەکانی باڵای سەربازی دەستیپێکرد. ئێران بە ١٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان وەڵامی دایەوە، لە کاتێکدا رژێمی داگیرکەر رایگەیاند کە "کاتژمێرە سەختەکان لە پێشە."
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هێرشی رژێمی سەهیۆنی دژ بە ئێران، شەش زانای گرنگی ناوۆکی شەهید بوون. تاران کاردانەوەی توندی بەرامبەر ئەو هێرشە نیشان دا و رایگەیاند کە بە شێوەی توند وەڵامی دەداتەوە.
ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "وەڵامی سەربازانی ئێوە لە هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ فەرماندەران، پاڵپشتان و هۆکارەکانی ئەو هێرشە دزێوانە، ڕووخێنەر و پەشیمان کەر دەبێت.
ئێران زیاتر لە ١٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاراستەی سەر رژێمی سەهیۆنی کرد. ئەمریکا، بەریتانیا، ئوردن، عەرەبستان و قەتەر لە پێناو پاراستنی ئاسمانی رژێمی سەهیۆنی هەوڵ دەدەن بۆ ڕێگریکردن لەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە.