چەتەکانی داگیرکەر گوندی لەبان شەرقیە لە کەناری ڕۆژئاوای فەلەستینیان گەماڕۆ داوە

چەتەکانی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی سوپای داگیرکەر لە پێنجەم ڕۆژدا بەردەوامن لە گەماڕۆدانەوەی گوندی لەبان شەرقیە لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو.
چەتەکانی جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی سوپای داگیرکەر لە پێجەم ڕۆژدا بەردەوامن لە داخستنی رێگای سەرەکی گوندی لەبان شەرقیە لە باشووری شاری نابلوسی کەناری ڕۆژئاوا. بە پێی زانیارییەکانی لە سەرچاوەکانی خۆجێ بە دەستهاتوون، دەیان جووڵەکەی داگیرکەر شەوی چوارشەممە هێرشیان کردە سەر رێگای سەرەکی گوندەکە و چالاکییەکانی ئایینی تەلمودیکیان ئەنجام دایەوە و رێگریان لە هاتوچۆ بۆ ناو گوندەکە کرد.
داگیرکەران دەرگای ئاسنییان کە لە سەر رێگای گوندەکە دانراوە داخست. ئەم رێگایە یەکێکە لە رێگا سەرەکییەکان لە نێوان شارەکانی رامەلڵا و نابلوس لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو.
لەو پۆستە ئیستفزازییانەی باندە جولەکەکان کردوویانە، خەڵکی گوندەکە و بە تایبەتی قوتابخانەکانی سەر ڕێگای سەرەکی کرانە ئامانج و هەڕەشەی ئاشکرا دەکران. خوێندکاران و مامۆستایانی گوندەکە بەهۆی ئەم کارە شەڕانگێزانەی کە لە چەند ڕۆژی رابردوودا روویانداوە، تووشی دڵەڕاوکێیەکی زۆر دەبن.
سەرچاوە خۆجێییەکان باس لەوە دەکەن کە لە ماوەی ١٢ ڕۆژی رابردوودا حەوت جار دەرگای چوونە ژوورەوەی گوندەکە لەلایەن دانیشتووانەوە داخراوە و سوپای داگیرکەریش هەرجارە ئەم کارانەیان پاراستووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی سەهیۆنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی هەمەلایەنەی بە ئامانجگرتنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و فەرماندەکانی باڵای سەربازی دەستیپێکرد. ئێران بە ١٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان وەڵامی دایەوە، لە کاتێکدا رژێمی داگیرکەر رایگەیاند کە "کاتژمێرە سەختەکان لە پێشە."
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هێرشی رژێمی سەهیۆنی دژ بە ئێران، شەش زانای گرنگی ناوۆکی شەهید بوون. تاران کاردانەوەی توندی بەرامبەر ئەو هێرشە نیشان دا و رایگەیاند کە بە شێوەی توند وەڵامی دەداتەوە.
ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "وەڵامی سەربازانی ئێوە لە هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ فەرماندەران، پاڵپشتان و هۆکارەکانی ئەو هێرشە دزێوانە، ڕووخێنەر و پەشیمان کەر دەبێت.
ئێران زیاتر لە ١٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاراستەی سەر رژێمی سەهیۆنی کرد. ئەمریکا، بەریتانیا، ئوردن، عەرەبستان و قەتەر لە پێناو پاراستنی ئاسمانی رژێمی سەهیۆنی هەوڵ دەدەن بۆ ڕێگریکردن لەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە.