موجاهیدە قەسامییەکان کەمینێکی نوێ دادەنێن: خانوویێک کە داگیرکەران تێدابوون بە سەریاندا ڕوخێنرا

کەتائیبی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی کەمینی لە باکووری خان یونس چەندین سەربازی داگیرکەر کوژران و بریندار کران.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی خۆڕاگری فەلەستین حەماس راگەیاند، ئۆپڕاسیۆنێکی کەمینی لە دژی داگیرکەران ئەنجام دراوە. لە راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە کرا، لە باکووری خان یونس خانوویێک کە سەربازەکانی داگیرکەر تێدا جێگر بوبوون بە ژمارەیەکی زۆر تەقەمەنی بەهێز ڕوخێنرا.
کەتائیبی قەسام لە راگەیەندراوێک لەبارەی ئۆپڕاسیۆنەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تەلەگرام راگەیاند کە ژمارەیەکی زۆر سەربازی داگیرکەر کوژران و بریندار کران.
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، دوای ئۆپڕاسیۆنەکە تیمەکانی داگیرکەر بە هەلیکۆپتێر هاتوونەتە ناوچەکە بۆ گواستنەوە سەربازە داگیرکەرە کوژراو و بریندارەکان.
کەتائیبی قەسام لە ڕۆژانی کۆتاییدا ئۆپڕاسیۆنەکانیان لە دژی داگیرکەران چڕ کردوون. چەند ڕۆژی پێشتر لە ئەنجامی دانانی تەقەمەنی لە ناو تونێلێک لە خان یونس ٦ سەربازی داگیرکەر کوژرابوون. هەروەها لە گەڕەکی شوجاعیە لە ڕۆژهەڵاتی کەرتی غەززە ٢ سەربازی سەهیۆنی کوژرابوون.
سوپای داگیرکەر ئیدعا دەکات کە لە ٣ ڕۆژی کۆتاییدا تەنها ٧ سەربازیان کوژراون و زیاتر لە ١٠ سەربازیش بریندار بوونەتە.
بە پێی ئامارەکانی فەرمی سوپای داگیرکەر لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە لە غەززە، کەناری ڕۆژئاوا، لوبنان و ناوچەکانی دیکە تەنها ٨٦٦ سەربازیان کوژراون و ٥ هەزار و ٩٣٧یان بریندار بوونەتە. بەلام گروپەکانی بەرخۆدانی فەلەستینی جەخت لەوە دەکەن کە ژمارەی راستی سەربازە کوژراوەکانی داگیرکەر زۆر زیاترە لەوەی سوپای داگیرکەر بڵاوی دەکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی سەهیۆنی لەم دواییانەدا هێرشێکی دیکەی ئاسمانی بۆ سەر تەورێز و نەتەنز دەستپێکرد. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر زیانێکی گیانی و برینداربوونی دوای تەقینەوەکان بڵاونەکراوەتەوە.
هودا پار هێرشی رژێمی سەهیۆنی و ئەمریکای بۆ سەر ئێران شەرمەزار کرد. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ئەگەر ئەمڕۆ تاران بکرێتە ئامانج، پێویستە ئەوە ببینرێت کە ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە سبەی پایتەختەکانی دیکە و شارەکانی دیکە و گەلانی ستەملێکراوی دیکە دەکرێنە ئامانج."
ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە زۆرینەی دەنگ بڕیارنامەیەکی پەسەند کرد کە داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە غەززە و دەستڕاگەیشتن بە هاوکارییە مرۆییە بەرفراوانەکانی دەستبەجێ دەکات.
بزووتنەوەی انصارالله لە یەمەن بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشەی رژێمی سەهیۆنی دژ بە ئێرانی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئێران هەموو مافێکی وەڵامدانەوەی هەیە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، فەرماندە و زانایانی شەهیدی ئێران لەسەر ڕێگای بەرخۆدان خۆیان فیدا کرد.