سەلامی فەرماندەی سوپای پاسداران شەهید بوو

سەردار حوسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسداران لە هێرشی ئاسمانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر تارانی پایتەختی ئێران شەهید بوو.
میدیاکانی ئێرانی رایانگەیاند، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر تارانی پایتەخت سەردار حوسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسداران شەهید بوو. هەروەها راگەیەندرا، دوو لە زانیانی ناوۆکی ئێران بە ناوەکانی فەریدون عەباسی و محەمەد مەهدی تارانچی لە هێرشەکەدا شەهید بوون.
راگەیەندرا کە ئەو هێرشە لە لایەن دەیان فڕۆکەی جەنگی سەر بە رژێمی سەهیۆنی ئەنجام دراوە و دامەزراوەی ئەتۆمی نەتەنز، بارەگا و ناوەندەکانی فەرماندەیی سوپای پاسداران لە شوێنە ئامانجدارەکان بوون.
سەرچاوە فەرمییەکانی ئێران رایانگەیاند کە ماوەی ماتەمینی سەرتاسەری بۆ فەرماندەی شەهید سەلامی راگەیەندراوە و وەڵامی هەمەلایەنە بۆ هێرشەکە دەدرێتەوە.
راگەیەندرا کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێران لە ئامادەباشییەکی زۆردایە و پەناگە لە تارانی پایتەخت کرایەوە. داوای ئارامگرتن لە خەڵک کرا، لە هەمان کاتدا عێراق ئاسمانی خۆی بەڕووی هەموو گەشتەکانیدا داخست.
مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی داگیرکەری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەوان پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنی ڕژێمی زایۆنی ناکەن و وتی، "ئێمە بەشداری لە هێرشەکاندا ناکەین، ئێران نابێت ئێمە بکاتە ئامانج."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە بەیاننامەی خۆیدا سەبارەت بە هێرشی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بە "ئیستفزازییەکی ئاشکرا" و "بازنەیی کە یاسا نێودەوڵەتییەکان پشتگوێ دەخات" وەسف کرد.
حەبیبوڵڵا سەیاری بە شێوەیەکی کاتی بۆ پۆستی فەرماندەی گشتی سەردار محەمەد باقری کە لە هێرشی رژێمی سەهیۆنیدا شەهید بوو و ئەحمەد وەحیدی بۆ پۆستی فەرماندەی سوپای پاسداران دەستنیشان کرا.
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی عیزەدین ئەلقەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، هێرشی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر ئێران شەرمەزار کرد و وتی، "ئەم هێرشە لە ئەنجامی ڕاوەستانی ئێران لە تەنیشت گەلی فەلەستین و بەرخۆدانی شەرەفمەندانە."
ڕێپێوانی نێودەوڵەتی بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووری ڕەفەح لە دژی جینۆسایدی رژێمی سەهیۆنی لە غەززە دەستی پێکرد لە میسر بەردەوامە. فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار، ئەردال ئەلیبویوک یاریدەدەری سەرۆکی گشتی وەقفی کاروانی ئومێد و مەلا عبدالقدوس یالچن یاریدەدەری سەرۆکی گشتی إتحاد العلماء بەشداری لە رێپێوانەکە دەکەن.