کەتائیبی قەسام گروپێک داگیرکەر دەکوژێت و بریندار دەکات

کەتائیبی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی کەمینی لە ناوچەی بەیت لاهیا لە باکووری کەرتی غەززە گروپێک سەربازی داگیرکەر کوژران و بریندار کران.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس راگەیاند، لە ناوچەی عەتاترە لە بەیت لاهیا لە باکووری غەززە خانوویێک کە گروپێک سەربازی داگیرکەر تێدابوون کرایە ئامانج و سەربازە داگیرکەرەکان کوژران و بریندار کران.
هەروەها باس لەوە کرا، موجاهیدەکان لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٥ بە مووشەکی یاسین ١٠٥ تانکێکی مەرکاوا و دۆزێرێکی سەربازی دی-٩ بە بۆمبی شاواز کرایە ئامانج و سەربازە داگیرکەرەکان کوژران و بریندار کران.
موجاهیدە قەسامییەکان لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٥ لە ڕۆژهەڵاتی کەمپی جیبالیا لە باکووری کەرتی غەززە ئۆتۆمبێلێ سەربازی داگیرکەران بە مین لەناوبڕا و سەربازە داگیرکەران کوژران و بریندار کران.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر ئێران، شوێنی نیشتەجێبوونی مەدەنیی کردە ئامانج. لە هێرشی سەر کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی چەمران لە تاران ٦٠ کەسی مەدەنی شەهید بوون. ئێران رایگەیاند کە تۆڵەسەندنەوە بەردەوام دەبێت و هێرشەکان بێ سزا نابن.
عیزەت ئەلریشق ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس جەختی کرد کە هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران لە دژی رژێمی سەهیۆنی پەیامێکی ڕوونە بۆ بەرەی خۆڕاگری و وتی، "هەرکەسێک هێرش بکات باجەکەی دەدات."
ئێران لە پڕۆسەی تۆڵەسەندنەوە کە لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ڕژێمی سەهیۆنی دەستیپێکردووە، دەچێتە قۆناغێکی نوێوە. سەرچاوە سەربازییەکانی ئێران رایانگەیاند کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نەک تەنها ناوچە داگیرکراوەکان بەلکو بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکرێنە ئامانج.