لە تاران ٥ ئۆتۆمبێل بە شێوەی هاوکات تەقێنرا: ئیدعا دەکرێت ١٤ زانای ناوۆکی کوژران

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش سەر ئێران. سوپای داگیرکەر جگە لە هێرش بە مووشەکی بالیستیکی بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆمبی لە تارانی پایتەخت.
لە ئەنجامی هێرشی بۆمبی بۆ سەر ٥ ئۆتۆمبێل ئیدعا دەکرێت ١٤ زانای ناوۆکی گیانیان لەدەستداوە.
تەقینەوەکان بە شێوەی هاوکات لە چەند ناوچەیەکی جیاواز روویان دا.
پێدەچێت کە هێرشەکان لە لایەن مۆسادەوە ئەنجام دراوە و بەشێکە لە هەوڵەکان بۆ تیرۆرکردنی زانایان.
هێشتا راگەیەندراوێک لەبارەی ناسنامە و ژمارەی زانایان کە کراون ئامانج بڵاو نەکراوە.
بە پێی راگەیەندراوی رۆیترز، لە ئەنجامی هێرشە بۆمبییەکەدا ١٤ زانای ناوۆکی گیانیان لەدەستداوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٥ هەزار و ٤٣٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٨ هەزار و ٩٢٣ کەس.
پەرلەمانی پاکستان بە کۆی دەنگ بڕیارنامەیەکی پشتیوانی لە شەڕی ئێران لە دژی رژێمی داگیرکەری پەسەند کرد. لە بڕیارنامەکەدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە مافی ئێران بۆ پاراستنی سەروەری خۆی ڕەوایە، لە هەمان کاتدا هێرشەکانی ڕژێمی داگیرکەری بە "پێشێلکارییەکی ڕوونی یاسا نێودەوڵەتییەکان" وەسف کرا.
لە ئەنجامی نوقبوونی چەند بەڵەمێک لە کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ ٤٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
داگیرکەرانی سەهیۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە یەک کاتدا هێرشیان کردە سەر چەند ناوچەیەکی کەناری ڕۆژئاوا. لانیکەم دوو فەلەستینی بریندار بوون و ژمارەیەکی زۆریان بە دیل گیران.