لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر ئێران ٢٢٤ کەس شەهید بوون

وەزارەتی تەندروستی ئێران راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی کە ڕۆژی هەینی دەستیپێکرد لانیکەم ٢٢٤ کەس شەهید بوون و زیاتر لە ١٢٠٠ مەدەنی بریندار بوون.
حوسێن کەرمانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بە گشتی ٢٢٤ هاوڵاتی ئێرانی شەهید بوون و ١٢٧٧ کەسیش بریندار بوون. کەرمانپوور ئاماژەی بەوە کرد کە زیاتر لە سەدا ٩٠ی شەهیدەکان مەدەنین.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەربەیانی ڕۆژی هەینی ١٣ی حوزەیران دەستی بە هێرش سەر ئێران کرد و لە ئەنجامی هێرشەکان چەندین فەرماندەی پلەدار شەهید بوون.
لە بەرامبەردا ئێرانیش دەستی بە ئۆپڕاسیۆنی وەعدەی سادیق ٣ بۆ سەر خاکەکانی داگیرکراو کرد و گورزێکی توندی لە رژێمی داگیرکەر دایەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٥ هەزار و ٤٣٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٨ هەزار و ٩٢٣ کەس.
پەرلەمانی پاکستان بە کۆی دەنگ بڕیارنامەیەکی پشتیوانی لە شەڕی ئێران لە دژی رژێمی داگیرکەری پەسەند کرد. لە بڕیارنامەکەدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە مافی ئێران بۆ پاراستنی سەروەری خۆی ڕەوایە، لە هەمان کاتدا هێرشەکانی ڕژێمی داگیرکەری بە "پێشێلکارییەکی ڕوونی یاسا نێودەوڵەتییەکان" وەسف کرا.
لە ئەنجامی نوقبوونی چەند بەڵەمێک لە کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ ٤٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
داگیرکەرانی سەهیۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە یەک کاتدا هێرشیان کردە سەر چەند ناوچەیەکی کەناری ڕۆژئاوا. لانیکەم دوو فەلەستینی بریندار بوون و ژمارەیەکی زۆریان بە دیل گیران.