لە ئەنجامی کەمینێکی کەتائیبی قەسام ١١ سەربازی داگیرکەر کوژران و بریندار بوون

کەتائیبی قەسام راگەیاند، لە ئەنجامی کەمینێک لە شاری خان یونس ١١ سەربازی داگیرکەر بە سارۆخی دژی سەرباز کوژران و بریندار کران.
کەتائیبی قەسام لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تەلەگرام راگەیاند، "موجاهیدەکانمان لە قەزای عەباسان لە ڕۆژهەڵاتی شاری خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە ١١ سەربازی داگیرکەریان بە سارۆخی دژە سەرباز کوشت و بریندار کرد."
هەروەها باس لەوە کرا کە شوێنی نیشتەجێبوونی ماگەنی داگیرکەران بە سیستەمی سارۆخی "رەجوم" بۆردومان کراوە.
کەتائیبی قەسام دوێنێ لە خان یونس تانکیکی مەرکاوای رژێمی داگیرکەری بە سارۆخی تاندەم کردبوو ئامانج.
موجاهیدە قەسامییەکان لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ لە گەڕەکی شوجاعیە شۆفێری بولدۆزێرێکی سوپای داگیرکەر بە قەناسبەدەست کردبوو ئامانج.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران ماوەی ڕاگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئەو وڵاتە و گەڕانەوەی تا ڕۆژی سێشەممە درێژ کردەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٥ هەزار و ٤٣٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٨ هەزار و ٩٢٣ کەس.
پەرلەمانی پاکستان بە کۆی دەنگ بڕیارنامەیەکی پشتیوانی لە شەڕی ئێران لە دژی رژێمی داگیرکەری پەسەند کرد. لە بڕیارنامەکەدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە مافی ئێران بۆ پاراستنی سەروەری خۆی ڕەوایە، لە هەمان کاتدا هێرشەکانی ڕژێمی داگیرکەری بە "پێشێلکارییەکی ڕوونی یاسا نێودەوڵەتییەکان" وەسف کرا.
لە ئەنجامی نوقبوونی چەند بەڵەمێک لە کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ ٤٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٧ کەس گیانیان لەدەستدا.