تۆڵەسەندنەوەی نوێ لە ئێرانەوە! تەلئەبیب و حەیفا لە ژێر ئاگردایە

ئێران هێرشی نوێی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەکی بۆسەر شارەکانی تەلئەبیب و حەیفا دەستپێکرد. لەگەڵ دەستپێکردنی کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکان بەسەر شارەکاندا، خەڵک بەرەو پەناگاکان هەڵدێن.
فڕۆکە جەنگییەکانی سەر بە داگیرکەرانی سەهیۆنی جارێکی دیکە دەستیان کرد بە هێرشکردنە سەر تاران. تەقینەوە یەک لە دوای یەک لە تاران روویدا.
وەڵامی ئێران توند بوو. ئێران هێرشی نوێی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەکی بۆ سەر شارەکانی تەلئەبیب و حەیفا ئەنجامدا. لە شارەکاندا ئاگادارکەرەوە دەنگی دەدا و جووڵەکەکانی داگیرکەر هەوڵی هەڵاتن بەرەو پەناگاکان دەدەن.
وێستگەی کارەبای حەیفا داخرا.
لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن ئێرانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە "ئێمە دەست دەکەین بە گەورەترین هێرشی مووشەکی لە مێژوودا. هەموو ئیسرائیل دەسوتێنین. سەختترین هێرشی مووشەکی ئەمشەو دێت. چاوەڕوان بن."
لە بەیاننامەیەکی دیکەدا هاتووە، "ئەمشەو زیاتر لێدانی ئیسرائیل دەدەین. تەلئەبیب چۆڵ بکەن."
ماوەیەکی کەم دوای ئەو بەیاننامەیە، ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکیی لەدژی داگیرکەرانی سەهیۆنی دەستپێکرد. لە زۆرێک لە شارەکاندا جارێکی دیکە دەنگی ئاگادارکەرەوە دەبیسترا.
میدیاکانی ئێران رایانگەیاند، "فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف-٣٥مان لە تەورێز خستە خوارەوە."
ئێران لە سەرەتای شەڕەوە قورسترین گورزی لە داگیرکەرانی سەهیۆنی داوە. سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند کە "فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل، مەیجر جەنەراڵ تۆمەر بار، کوژراوە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکانی تۆڵەسەندنەوەی ئێران لە خاکەکانی داگیرکراو ٢٤ باڵەخانە ڕوخان و ٢ هەزار و ٧٧٥ کەس بێ خانوو مانەوە.
لە چوارچێوەی شەپۆلی نوێی هێرشەکانی سوپای ئێران، بنکە هەواڵگرییەکانی شاری گلیلۆت ڕاستەوخۆ کرانە ئامانج. بەم لێدانە لە دڵی رژێمی سەهیۆنی، جارێکی دیکە "گوبە ئاسنینەکە" بێکاریگەر کرا.
هێزەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر نابلوس و دەوروبەرەکەی و هەڵکوتانە سەر مزگەوتێک.
دوابەدوای هێرشی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر تەلەفزیۆنی دەوڵەتی لە تاران، ئێران چەندین جار بە مووشەکی بالیستی تەلئەبیبی کردە ئامانج و رژێمی سەهیۆنی درێژە بە هێرشەکانی بۆ سەر هەردوو تاران و تەورێز دەدات.