ئێران هێرشی کردە سەر تەلئەبیب، رژێمی سەهیۆنی هێرشی کردە سەر تەورێز

دوابەدوای هێرشی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر تەلەفزیۆنی دەوڵەتی لە تاران، ئێران چەندین جار بە مووشەکی بالیستی تەلئەبیبی کردە ئامانج و رژێمی سەهیۆنی درێژە بە هێرشەکانی بۆ سەر هەردوو تاران و تەورێز دەدات.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی تۆڵەسەندنەوەکانی ئێرانەوە تەقینەوەیەکی بەهێز لە تەلئەبیب و بەشێک لە شارۆچکەکانی کەناری ڕۆژئاوا بیسترا.
سەرچاوەکانی رژێمی سەهیۆنی رایانگەیاند کە هێرشێکی مووشەکیی جددی لە ناوچەی نیشتەجێبوونی ڕۆژهەڵاتی تەلئەبیب و ڕۆژاوای ڕامەڵڵا ڕووی داوە. لەگەڵ لێدانی ئاگادارکەرەوەکان، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ناوچەیەکی فراوان بە تایبەت بە ئاراستەی تەلئەبیب و حەیفا و قودس لێدرا.
چاپەمەنی خۆجێی و بەناو بەرپرسانی ئەمنی رژێمی داگیرکەر باس لەوە دەکەن کە سوپای رژێمی سەهیۆنی دوای دۆزینەوەی شەپۆلی نوێی مووشەک کە لە ئێرانەوە هەڵدراوە، سیستەمی بەرگریی خۆی چالاک کردووە.
لە کاتێکدا کە ئاگادارکەرەوەکان لە شارەکانی وەک تەلئەبیب، قودس، حەیفا و نەهاریە لێدەدرێت، سەهیۆنییەکان ئاراستەی پەناگە لە دژی مووشەکەکان دەکرێن. هەروەها لە چوارچێوەی هۆشداری لە دژی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ڕێوشوێن لە ناوچەی جۆلان گیراوەتەبەر.
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە درێژەی ئۆپڕاسیۆنی "وەعدەی سادیق ٣" رایگەیاند کە لە درێژەی ئۆپڕاسیۆنەکە هەڵدانی مووشەکی نوێیان بە ئامانجی تەلئەبیب، حەیفا و شارۆچکە چەکدارییەکان ئەنجام داوە.
رژێمی سەهیۆنی درێژە بە هێرشەکانی بۆ سەر هەردوو تاران و تەورێز دەدات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وتاربێژی مزگەوتی ئەقسا شێخ عیکریمە سەبری رایگەیاند کە رژێمی داگیرکەر بە بەکارهێنانی رووداوەکانی ئێستا وەک بیانوویەک مزگەوتی ئەقسای داخست و جەختی لەوە کردەوە کە ئەمە هێرشێکی ڕوونە بۆ سەر مافی عیبادەتی مسوڵمانان.
ڕیک پیپەرکۆرن، نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە فەلەستین راگەیاند کە تەنیا ١٧ نەخۆشخانە لە غەززە بەشێوەیەکی بەشەکی دەتوانن خزمەتگوزاری پێشکەش بکەن و ئەو نەخۆشخانەیانە توانای قەرەوێڵەیان تەنیا ١٥٠٠ کەس بووە بۆ دانیشتووانی ٢ ملیۆن کەس.
محەمەد موورسی یەکەم سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی میسڕ کە لە لایەن کودەتاچیەکان زیندانی کرابوو ٦ ساڵ لەمەوبەر لە زیندان شەهید بوو.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٥ هەزار و ٤٩٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٩ هەزار و ٣٢٠ کەس.