ئێران هاوڵاتیانی خۆی لەبارەی واتسئەپەوە ئاگادار دەکاتەوە: واتسئەپ لە مۆبایلەکانتان لاببەن!

تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران داوای لە هاوڵاتیان کرد کە واتسئەپەکە لاببەن و رایگەیاند کە واتسئەپ زانیاری بەکارهێنەران کۆدەکاتەوە و بۆ رژێمی سەهیۆنی دەنێرێت.
ئێران بە فەرمی داوای لە هاوڵاتیان کردووە ئەپی بەناوبانگی نامە ناردنی واتسئەپ لە مۆبایلەکانیان لاببەن.
لە بەیاننامەیەکدا کە لە تەلەفزیۆنی دەوڵەتی پەخشکرا، داوا لە هاوڵاتیان کرا کە دەستبەجێ ئەپی نامە ناردنی بەناوبانگی واتسئەپ لە مۆبایلەکانیان لاببەن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، گومانی توند هەیە کە ئەم ئەپڵیکەیشنە بە شێوەیەکی سیستماتیکی زانیاری بەکارهێنەر کۆدەکاتەوە و بۆ رژێمی سەهیۆنی دەنێرێت.
بەرپرسان جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم بانگەوازە پێشنیارێکی ڕۆتینی ئەمنی نییە، بەڵکو بابەتێکی گرینگە کە پەیوەندی بە ئاسایشی نیشتمانییەوە هەیە.
سەرچاوە نزیکەکانی رێکخراوی بەرگری ئەلیکترۆنی ئێران باس لەوە دەکەن کە واتسئەپ داتای زۆر هەستیاری وەک زانیاری شوێن، فرێکوێنسیی پەیوەندییەکان، جۆری ئامێرەکان، ناونیشانی ئایپی و نەک تەنها ناوەڕۆکی پەیامەکان کۆدەکاتەوە و ئەم داتایانە دەگوازرێنەوە بۆ سێرڤەرەکانی دەرەوەی وڵات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئایەتولڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لە پەیامێکی تەلەفزیۆنیدا بۆ گەلی ئێران وتی، "هەرچەشنە دەستێوەردانێکی سەربازی لەلایەن ئەمریکاوە بێ گومان زیانی قەرەبوو نەکراوەی لێدەکەوێتەوە."
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ڕۆژی سێشەممە لە قەزای حەمیدیە شاری قونەیترەی سوریا لە نزیکەی بەرزاییەکانی جۆلان ژمارەیەکی زۆر خانووی ڕوخاند.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٥ هەزار و ٦٣٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٩ هەزار و ٨٨٠ کەس.
بەپێی شیکردنەوەیەکی واشنتۆن پۆست، رژێمی سەهیۆنی ئەگەر پشتیوانی سەربازی لە ئەمریکا وەرنەگرێت، تەنیا ١٠-١٢ ڕۆژی دیکە لە بەرامبەر هێرشە مووشەکییەکانی ئێراندا بەرگری لە خۆی بکات. سیستەمی قەڵغانی مووشەکی تێکچووە و کۆگاکانیشی کەمبوونەتەوە.