رووسیا: دەستمان بەسەر دوو شوێنی نیشتەجێبوون لە ئۆکرانیادا گرت

وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، هێزەکانی رووسیا دوو شوێنی نیشتەجێبوونیان لە ناوچەی سومی و خارکیڤی ئۆکرانیا کۆنترۆڵکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتەکەدا زانیاری نوێ لەبارەی ئۆپڕاسیۆنەکانی هێزە چەکدارەکانی رووسیا لە ئۆکرانیا لەخۆگرتبوو.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە سەربازانی رووسیا لە هێڵی پێشەوە پێشکەوتن دەکەن هاتووە، "یەکینەکانی گروپە سەربازییەکانی باکوور و ڕۆژئاوا دەستیان بەسەر شارۆچکەکانی نۆڤۆنیکۆلایڤکا لە ناوچەی سومی و دۆلگێنکۆیە لە ناوچەی خارکیڤ گرت."
هەروەها راگەیەندرا کە لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٢٣٦ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئۆکراینا لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی رووسیا لە ناوبراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئایەتولڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لە پەیامێکی تەلەفزیۆنیدا بۆ گەلی ئێران وتی، "هەرچەشنە دەستێوەردانێکی سەربازی لەلایەن ئەمریکاوە بێ گومان زیانی قەرەبوو نەکراوەی لێدەکەوێتەوە."
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ڕۆژی سێشەممە لە قەزای حەمیدیە شاری قونەیترەی سوریا لە نزیکەی بەرزاییەکانی جۆلان ژمارەیەکی زۆر خانووی ڕوخاند.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٥ هەزار و ٦٣٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٩ هەزار و ٨٨٠ کەس.