عەقیدێکی ئەمریکی لەبەر ئەوەی ڕەخنەی لە سەهیۆنییەکانی داگیرکەر گرتبوو لە ئەرکەکەی دوور خڕا

عەقید نەتان مەککۆرماک لە سوپای ئەمریکا لەبەر ئەوەی ڕەخنەی لە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی و نەتانیاهۆی تیرۆرست گرتبوو لە ئەرکەکەی دوور خڕا.
عەقید نەتان مەککۆرماک لە سوپای ئەمریکا لەبەر ئەوەی بەهۆی هێرش و کۆمەڵکوژی لە غەززە ڕەخنەی لە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی و نەتانیاهۆی تیرۆرست گرتبوو لە ئەرکەکەی دوور خڕا.
عەقید مەککۆرماک لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی باس لە جینۆساید و کارە نایاساییەکانی رژێمی داگیرکەر لە غەززە کردبوو.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد، لەبارەی قسەکانی مەککۆرماک لێپرسینەوە دەستی پێکردووە و قۆناغەکە گواستراوە لای سوپا.
بە پێی راگەیەندراوی ڕۆژنامەکانی ئەمریکی، هەژمارەی مەککۆرماک داخراوە.
باس لەوە دەکرێت کە عەقیدەکە لە سەرۆکایەتی ئەرکانی ئەمریکا ئەرکی ڕاوێژکاری بە تایبەت لەبارەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەبوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس راگەیاند، سەربازێکی داگیرکەر لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک بە قەناسبەدەست کوژرا و ٣ تانکیش بە تەقەمەنی قورس لەناوبران.
لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی جووڵەکەی سەهیۆنی لە کەناری ڕۆژئاوا فەلەستینیێکی تەمەن ٤٨ ساڵە شەهید بوو و ٨ فەلەستینیش بریندار بوون.
مووشەکێک کە لەلایەن ئێرانەوە ئاراستەی کرابوو، ڕاستەوخۆ بەر بیرالسبع (بەرشەبا) کەوت. ڕۆژنامە داگیرکەرەکان بڵاویان کردەوە کە لانیکەم ٣٦ دانیشتوو لە هێرشەکەدا بریندار بوون و هەندێک لە بریندارەکانیش باری تەندروستییان سەختە.
ئیسرائیل کاتز بەناو وەزیری بەرگری رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەڕەشەی تیرۆرکردنی سەید ئایەتولڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران کرد.