جەماعەتی ئیخوان پەیامێک بۆ رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەنێرێت

جەماعەتی إخوان المسلمین پەیامێک بۆ سەید عەلی خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران نارد و پشتگری گشتی خۆیان بۆ ئۆپڕاسیۆنەکانی دژی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند.
جەماعەتی إخوان المسلمین پەیامێک بۆ سەید عەلی خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران نارد و بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر ئێران پشتگری خۆیان بە کۆماری ئیسلامی ئێران راگەیاند.
لەو نامەیەی لە لایەن دکتۆر سەلاح عبدالحق واژۆ کراوە پرسە و سەرەخۆشی بەهۆی قوربانییەکان بە ئێران راگەیەندرا و دواتر هاتووە، "بە ناوی خۆم و بە ناوی بزووتنەوەی ئیخوان موسلیمینەوە، دەمەوێت پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرامبەر هێرشی دڕندانەی ئیسرائیل دووپات بکەمەوە. هاوکات پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی هەموو سەرکردە شەهیدەکان و زانایان و هاوڵاتیانی بێ تاوانی ئێران دەکەم."
لە نامەکە ئاماژە بەوە کرا کە هێرشی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر ئێران ئاستی نوێی هێرشە سەر فەلەستین و لەبەر ئەوەی ئێران پشتیوانی لە بەرخۆدانی فەلەستین دەکات تووشی هێرش بووە و دواتر هاتووە، "رژیمی داگیرکەر وەک تۆڵەسەندنەوەیەک لە بەرامبەر ئەو پشتیوانییەی کە کۆماری ئیسلامی بە بەرخۆدانی فەلەستین داوە، مامەڵە دەکات. جگە لەوەش هۆکاری ستراتیژی دیکەش هەن، وەک گەڕانی داگیرکەر بۆ سەپاندنی هەژموونی خۆی بە لاوازکردنی ناوەندەکانی دەسەڵات لە ناوچەکەدا. ئەم دامەزراوەیە بەهۆی ئەو پشتیوانییە بەربڵاوەی کە ئەمریکا و وڵاتانی تری ڕۆژئاوایی لە دوای ئەو شکستەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا تووشی بوو، بەدەستیان هێناوە، حکومەتی ڕاستڕەوی توندڕەوی نەتانیاهۆ پەنای بۆ دەستدرێژی بردووە بۆ ئەوەی ئەو ئاسایشەی بێت لەدەستی داوە."
لە بەردەوامی نامەکە ئاماژە بەوە کرا کە ئوممەتی ئیسلامی لەبارەی دین، رووح، شارستانی و جیۆپۆلیتیک ئوممەتێکە و کاتێک رژێمی داگیرکەر هێرش دەکاتە سەر ئوممەت جیاوازی لە نێوان نەژاد و مەزهەب ئەنجام نادات و دواتر هاتووە، "ئێمە یەک ئومەتین. هەموومان لە دین و رووح و شارستانیەت و جیۆپۆلەتیکدا یەکین. ئەو ئاگرەی داگیرکەر و لایەنگرانی هەڵدەگیرسێنێت، جیاوازی لە نێوان نەژاد و مەزهەبەکانی ئێمەدا ناکات. هەرچەندە ئەم ئاگرە بەرخۆدانی فەلەستین دەکاتە ئامانج، بەڵام ئامانجی لەناوبردنی پێکهاتەکانی پشتیوانی لە پشتیەوەیە. گرنگ نییە ئەم پێکهاتانە کۆماری ئیسلامی ئێران بن کە دەوڵەتێکی مەرکەزییە، یان بزووتنەوە ئیسلامییەکان بن کە ئیخوان موسلیمین دیارترینی ئەمانەن.
بۆیە ئێمە وەک ئیخوان موسلیمین دەزانین کە دوژمنی ئێمە یەکە و ئەم دوژمنە دەوڵەتی داگیرکەری سەهیۆنییە. یەکەم و بەهێزترین چەکی ئێمە یەکگرتوویی ئوممەتی ئیسلامی و یەکخستنی هێزەکانی لە دەوری ستراتیژێکی هاوبەشە. ئەم ستراتیژە سەرنجی ئوممەت بەرەو دوژمنی ڕاستەقینەی خۆی چڕ دەکاتەوە و یارمەتیدەر دەبێت بۆ سڕینەوەی ئاسەواری ئەو هەڵانەی کە لە ساڵانی رابردوودا زیانیان بە یەکگرتوویی ئوممەت گەیاندووە و بووەتە هۆی ئەوەی وزەی ئوممەت بۆ ململانێ ناوخۆییەکان خەرج بکرێت. چونکە دوژمنانی ئوممەت هەمیشە سوودیان لەم ململانێ ناوخۆییانە وەرگرتووە.
ئەو شەهید و قوربانییە بەرزانەی ئەمڕۆ لە فەلەستین و لوبنان و یەمەن و ئێران دراون، بەرپرسیارێتییەکی گەورە دەخەنە سەر شانی ئێمە: یەکخستنی ڕیزەکانمان، جێهێشتنی دابەشبوونەکانمان و یەکخستنی هەوڵەکانمان."
لە کۆتایی پەیامەکەدا هاتووە، "بەڕێز ئایەتولڵا خامنەیی ، ئێمە پێمان وایە ئوممەتی ئیسلامی خەون نییە، بەڵکو واقیعێکە. ئەم ئوممەتە هەڵگری پەیامی کۆتایی و وەحی ئەبەدی و شارستانیەتێکی گەشەسەندووە. هەرچەندە لە ڕەگەزی جیاوازن، بەڵام لە دڵ و ئامانجیان یەک وەحی یەکگرتووە. ئەمڕۆش ئیخوان موسلیمین بە توندی پابەندن بە بانگەوازی شەهید ئیمام حەسەن ئەلبەننا:
"ئامانجی سەرەکیمان لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دامەزراوە و پێکهاتە ئیسلامییەکان، نزیککردنەوەی دیدگاکان و ئاشتکردنەوەی بیرۆکە جیاوازەکان و دڵنیابوونە لەوەی کە حەقیقەت سەردەکەوێت لەسەر بنەمای هاوکاری و خۆشەویستی. جیاوازی بیروڕا لە فیقهی یان جیاوازی تائیفی هەرگیز لێمان جیا ناکاتەوە. بەو پێیەی ئایینی خودا ئاسانە، هەرکەسێک کارەکە قورس بکات، شکستی پێدەهێنین... پێمانوایە ڕۆژێک؛ ناوەکان، تایبەتمەندی و جیاوازییە فەرمیەکان و بەربەستە تیۆریەکان نامێنن لە شوێنی ئەوان یەکێتییەکی پراکتیکی دادەمەزرێنرێت ئەم یەکێتییە ڕیزەکانی موحەممەد یەکدەخات و تەنها برا موسڵمانەکان دەمێننەوە کە کار بۆ خودا دەکەن و شەڕ بۆ ئایین دەکەن:
"جا ئەوەی خوا و پێغەمبەر و ئەوانەی بڕوایان هێناوە بە پشتیوانی خۆی قبول بکات ئەوە با دڵنیا بێت کە هەر لایەنگرانی خودا سەرکەوتوون. (مائیدە ٥٦)."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئیسرائیل کاتز بەناو وەزیری بەرگری رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەڕەشەی تیرۆرکردنی سەید ئایەتولڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران کرد.
سەردار سەرتیپ محەمەد کەرەمی بوو بە فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێران.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەڵکوتایە سەر کەرتی ڕۆژئاوا و خانووی شەهید سامر حوسێنیان ڕوخاند.