چەتەکانی جولەکە فەلەستینییەکانیان تیرۆر کرد: ٢ خوشک شەهید بوون

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی تل سەبعە لە ناوچەی نەگێڤی داگیرکراو، دوو خوشکی تەمەن ١٨ و ٢٠ ساڵان کوژران.
کاتێک تیمە پزیشکییەکان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، دەرکەوت کە ئەو کچە گەنجانە هۆشیان لەدەستداوە و بە سەختی برینداربوون. راگەیەندرا کە خوشکەکان سەرەڕای هەموو دەستێوەردانەکان لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە.
لەگەڵ ئەم دوایین کوشتنە ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ەوە لە ناوچەی داگیرکراوی ١٩٤٨ گیانیان لەدەستداوە بۆ ١٢٥ کەس زیادیکردووە، باس لەوە کرا کە ٩ کەس لە شەهیدەکان ئافرەت بوون و ١٠٥ کەسیان بە دەمانچە کوژراون و ٦٥ کەسیان تەمەنیان لە خوار ٣٠ ساڵەوە بووە، هەروەها تۆمار کراوە کە ٨ کەس ڕاستەوخۆ لەلایەن پۆلیسی داگیرکەرەوە شەهید کران.
دامەزراوەی مافی مرۆڤ بە ناوی کۆمیسیۆنی باڵای چاودێریی فەلەستینییەکان لە هەرێمی ١٩٤٨ و دادپەروەری رایگەیاند کە بەناو پۆلیسی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی کۆمەڵگەی عەرەبی وەک دوژمن دەبینن، بەدواداچوون بۆ ئەو کوشتنانە ناکەن کە وەک "تاوانباری نەناسراو" نیشان دەدرێن، کار بۆ ئاشکراکردنی تاوانبارانی کوشتنەکان ناکەن و هیچ هەنگاوێک بۆ کۆکردنەوەی ئەو چەکانە ناگرنەبەر کە لەم جۆرە کوشتارانەدا بەکارهێنراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نزیکەی کاتژمێر ١٦:٠٠ مووشەکەکانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان ئاراستە کران.
گەلی ئێران بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە تارانی پایتەخت رێپێوانی تۆڕەیی و سەرکەوتنیان رێکخست.
مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران وتی، "تاکە ڕێگا بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی سەپێنراو ئەوەیە کە دوژمن بێ مەرج ڕابگرێت لە هێرشەکانی و گەرەنتییەکی پتەوی بدات کە سەرگەرمیی تیرۆریستانی سەهیۆنی بۆ هەتا هەتایە کۆتایی پێبێت."