فەرماندەیەکی ئێرانی کە ئیدعا دەکرا کە بە دەستی رژێمی داگیرکەر کوژراوە، بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی تاران کرد

سەردار ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران کە گوایە لە هێرشە ئاسمانییەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنیدا کوژرا، لە بۆنەیەکی جەماوەریدا لە تاران بینرا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران ئیرنا بڵاوی کردووە، قائانی لە ماوەی نزیکەی ١٢ ڕۆژدا بۆ یەکەمجار لەبەردەم خەڵکدا دەرکەوتووە. ناوبراو لە "ئاهەنگی سەرکەوتن"دا بینرا کە لە گۆڕەپانی شۆڕش لە پایتەخت بەڕێوەچوو دوای ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ رژێمی داگیرکەر.
لە گرتە ڤیدیۆییە بڵاوکراوەکاندا، سەرجار قائانی بە یاوەری پاسەوانەکانی لەنێو خەڵکەکەدا دەڕوات و لەگەڵ خەڵکدا گفتوگۆ دەکات.
رژێمی تێرۆر ئیدیعای کردبوو کە فەرماندەی ئێرانی لە هێرشە ئاسمانییەکەی ١٣ی حوزەیراندا کوژراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر خاڵەکانی بەناو دابەشکردنی هاوکاری شەهید بوون گەشتە ٥١٦ کەس.
ئێران ٣ سیخوڕی مۆساد کە پەیوەندیان لەگەڵ رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەبوو لە سێدارە دایەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە لاهەی کۆبوویەوە.
کەتائیبی قەسام گرتەڤیدیۆکانی ئۆپڕاسیۆنەکانی "بەردەکانی داوود" بڵاو دەکات کە تێدا چەندین سەربازی داگیرکەر کوژران و بریندار کران.