هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا: ٢٠ کوژراو

لە ئەنجامی هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ناوەڕاستی ئۆکراینا ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشی مووشەکی رووسیا بۆ سەر ناوچەی دنیپرۆپێترۆڤسک لە ناوەڕاستی ئۆکراینا ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ٣٠٠ کەسیش بریندار بوون.
سەرگی لیساک پارێزگاری ناوچەکە راگەیاند کە لە شاری دنیپرۆ ١٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و لە ئەنجامی کردنە ئامانجی بنکەیەکی ژێرخانی لە نزیکەی شاری سامار ٢ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە دنیپەر لە کاتی هەڵمەتەکاندا وێرانکارییەکی گەورە رووی دا، سەرۆکی شارەوانی بۆریس فیلاتۆڤ رایگەیاند کە نزیکەی ٥٠ بینای بەرز و نزیکەی ٤٠ دامەزراوەی پەروەردەیی و ٨ دامەزراوەی تەندروستی و زۆرێک لە دامەزراوە ژێرخانییەکان زیانیان بەرکەوتووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٦ هەزار و ٣٣١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٢ هەزار و ٦٣٢ کەس.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند کە لە دوای ٢ی ئازارەوە بۆ یەکەمجار هاوکاری پزیشکی گەیەندراوەتە غەززە، بەڵام بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی جەختی لەوە کردەوە کە ئەو پێداویستیانەی کە نێردراوە "دڵۆپێکە لە زەریا" بەراورد بە پێداویستییەکان.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش و کۆمەڵکوژی لە غەززە. لە ئەنجامی هێرش سەر مەدەنییەکانی و کارمەندانی تەندروستی لانیکەم ٧٢ کەسی دیکە شەهید بوون.
ئایەتولڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لە سێهەمین پەیامی تەلەفزیۆنی خۆیاندا بۆ گەلی ئێران، دوای هێرشی ئیسڕائیل، قسەی کرد.