لە مانگی ئازارەوە بۆ یەکەمجار هاوکاریی پزیشکی سنووردار دەچێتە ناو غەززە

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند کە لە دوای ٢ی ئازارەوە بۆ یەکەمجار هاوکاری پزیشکی گەیەندراوەتە غەززە، بەڵام بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی جەختی لەوە کردەوە کە ئەو پێداویستیانەی کە نێردراوە "دڵۆپێکە لە زەریا" بەراورد بە پێداویستییەکان.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، بۆ یەکەمجار لە دوای ٢ی ئازاری ٢٠٢٥ەوە هاوکاری پزیشکی گەیەندراوەتە کەرتی غەززە.
تیدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ ناوچەکە "لە مەترسییەکی گەورەدا روودەدات" و ئەو پێداویستیانەی دەنێردرێت "بە بەراورد بە قەیرانی تەندروستی ئێستا بە شێوەیەکی گەورە بەس نین".
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە پۆستەکەی گەبریەسوس لە پلاتفۆرمی ئێکسدا هاتووە، ئەو هاوکارییەی کە نێردراوە پێکهاتووە لە ٩ بارهەڵگر کە پێداویستی پزیشکی سەرەتایی و دوو هەزار یەکە خوێن و هەزار و ٥٠٠ یەکە پلازمایان هەڵگرتووە. ئەو یارمەتییانە لە ڕێگەی دەروازەی سنووری کەرەم ئەبو سالمەوە گەیشتە غەززە کە لە ژێر دەسەڵاتی رژێمی سەهیۆنیدایە.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند کە ئەم پێداویستیانە بەسەر نەخۆشخانەکانی ئەولەویەتدا دابەش دەکرێن. بەرهەمەکانی خوێن و پلازما گواسترانەوە بۆ کۆگای ساردکەرەوەی نەخۆشخانەی ناسر لە خان یونس بۆ ئەوەی بگەیەنرێنە دامەزراوە تەندروستییەکان کە تووشی کەمیی گەورە بوون.
گەبریەسوس جەختی لەوە کردەوە کە ئەو هاوکاریانەی کە بۆ غەززە دەنێردرێت، چارەسەر نییە بۆ ئەو کارەساتە مرۆییەی کە بەهۆی شەڕ و گەمارۆکانەوە قووڵتر بووەتەوە، وتی، "ئەمە تەنها دڵۆپێکە لە زەریاکەدا. زۆر گرنگە کە هاوکاری ڕزگارکەری ژیان بەبێ پچڕان و بەبێ بەربەست، بە بەکارهێنانی هەموو ئامرازێک بگەیەنرێت".
بەڵام واقیعی سەر زەمینە نیشان دەدات کە ئەم هاوکارییە دوورە لە پشتیوانی هەمەلایەنە. چونکە رژێمی سەهیۆنی و ئەمریکا لە ٢٧ی گوڵانەوە بەدەر لە چاوەدێری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ڕێگە بە هاتنە ناوەوەی یارمەتیی ئەوپەڕی سنووردار لە ژێر ناوی "دەزگای مرۆیی غەززە" دەدەن. بەم شێوازە فەلەستینییەکان یان بەجێدەهێڵرێن تا لە برسێتیدا بمرن یان لە ڕیزەکانی هاوکاریدا دەکرێنە ئامانج.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و زۆرێک لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان باس لەوە دەکەن کە سیستەمی تەندروستی لە غەززە لە خاڵی داڕماندایە و دەبێت دەستبەجێ هاوکاری هەمەلایەنە پێشکەش بکرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٦ هەزار و ٣٣١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٢ هەزار و ٦٣٢ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش و کۆمەڵکوژی لە غەززە. لە ئەنجامی هێرش سەر مەدەنییەکانی و کارمەندانی تەندروستی لانیکەم ٧٢ کەسی دیکە شەهید بوون.
ئایەتولڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لە سێهەمین پەیامی تەلەفزیۆنی خۆیاندا بۆ گەلی ئێران، دوای هێرشی ئیسڕائیل، قسەی کرد.