لە غەززە لە ناو ئاردەکانی هاوکاری ماددەی هۆشبەر دۆزرایەوە

لە ناو ئاردەکانی کە لە لایەن دەزگاکانی هاوکاری سەر بە رژێمی داگیرکەر ناردرابوون ماددەی هۆشبەر دۆزرایەوە. بەرپرسانی حکومەت راگەیاند کە ئەمە هەوڵێکی پلان بۆ داڕێژراوە بۆ تێکشکاندنی کۆمەڵگەی فەلەستین لە ناوەوە.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتی غەززە راگەیاند کە لە ناو ئاردەکانی هاوکاری کە لە لایەن رژێمی داگیرکەر و هاوپەیمانەکەی ئەمریکا ناردرابوو ماددەی هۆشبەر لە جۆرەی "ئۆکسیکۆدۆن" دۆزرایەوە.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا کە ئەگەری هەیە ئەم ماددەیە لەگەڵ هاوکارییەکانی دیکە بە شێوەی ئەنقەسد تێکەڵ کرابوو و ئەم رەوشەکە دەبێت هۆی قەیرانێکی تەندروستی و بڵاوبوونەوەی ئاڵودەیی بە ماددەی هۆشبەر.
بەرپرسانی حکومەتەکە ئەم هەنگاوەی رژێمی داگیرکەری وەک هەوڵێک بۆ تێکشکاندنی ئیرادەی خەڵکی غەززە لە ناوەوە وەسف کرد. لە راگەیەندراوەکە هاتووە، "هەوڵی داگیرکەران بۆ دابەشکردنی ماددەی هۆشبەر لە ژێر ناوی هاوکاری خۆراک ئاستێکی نوێی سیاسیەتی جینۆسیادە. ئەمە تاوانێکی جەنگی ئاشکرایە."
باس لەوەش کرا کە فەلەستینییەکان بە تایبەت ئەوانەی لە ژێر گەمارۆدا خەبات دەکەن بۆ مانەوەیان، ئاراستەی ئەو ناوەندانە کران کە پێیان دەوترێت ناوەندەکانی یارمەتی مرۆیی، بەڵام ئەو ناوەندانە بوون بە "تەڵەی مردن". لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٥٤٩ هاوڵاتی مەدەنی لەو ناوەندانە شەهید بوون و ٤ هەزار و ٦٦ کەسیش بریندار بوون و ٣٩ کەسیش بێسەروشوێن بوون.
لە بەیاننامەکەدا داوا لە خەڵکی غەززە کراوە ئاگاداری ئەو ناوەندانە بن و داواش لە بنەماڵەکان کراوە هۆشیار بکەنەوە لەو مەترسیانە لە منداڵەکانیاندا. داوا لە هاوڵاتیان کرا کە پشکنینی کەلوپەلی خۆراکی گوماناوی بکەن و هەر بارودۆخێکی نەرێنی رابگەیەنن.
حکومەتی غەززە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە دەستبەجێ ئەو ناوەندە یارمەتییانە دابخەن و گەمارۆکە هەڵبگرن و دڵنیابن لەوەی کە هاوکارییەکان تەنها لە ڕێگەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە باوەڕپێکراوەکانەوە دەگەیەنرێن. جەخت لەوە کرایەوە کە وەدەرنانی دامەزراوەکانی وەک ئونروا ئاسانکاری بۆ پلانەکانی داگیرکەران دەکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو بۆ سەر سەربازان لە پارێزگای خەیبەر پەختونخوا لە پاکستان ١٣ کەس کوژران و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٦ هەزار و ٤١٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٣ هەزار و ٥٤٣ کەس.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە خان یونس ٤ زرێپۆشی داگیرکەر بە مووشەکی "یاسین ١٠٥" کرانە ئامانج.