سەرۆک کۆماری سوریا لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئازەربایجان کۆبوویەوە

ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆامری سوریا کە لە ئەنجامی سەردانێکی فەرمی لە ئازەربایجان بوو لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤ سەرۆک کۆماری ئازەربایجان کۆبوویەوە.
کۆبوونەوەی هەردوو سەرۆک کۆمار لە شاری باکوی پایتەختی ئازەربایجان بەڕێوەچوو.
یەعقوب ئەیوبۆ یاریدەدەری یەکەمی سەرۆک وەزیرانی ئازەربایجان، فاریز رەزایەڤ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان و بەرپرسانی دیکە لە فڕۆکەخانەی حەیدەر عەلیێڤ لە باکوور پێشوازییان لە شەرع کرد.
لە کاتی سەردانەکەدا شەرع لەگەڵ عەلیێڤ کۆبوویەوە. لە کاتی کۆبوونەوەکە باس لە گەشەپێدانی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات کرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٢ هەزار و ٦٢٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٧ هەزار و ٦٧٣ کەس.
لە پارێزگای بالیکەسیری وڵاتی تورکیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ رووی دا.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٨ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢٨١ کەس کە ١١٤یان منداڵن.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی کەرتی غەززە ٢١ فەلەستینی شەهید بوون کە ٦یان منداڵ بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.