لە بەنگلادیش فڕۆکەیەکی سەربازی کەوتە خوارەوە: ژمارەیەکی زۆر کوژراو و بریندار

لە وڵاتی بەنگلادیش لە ئەنجامی تێکشکانی فڕۆکەیەکی جەنگی سەربازی هێزەکانی ئاسمانی و کەوتنە خوارەوەی سەر قوتابخانەیەک ژمارەیەکی زۆر کەس بوونەتە قوربانی.
بەگوێرەی میدیا نیشتمانییەکان، فڕۆکەیەکی مەشقی هێزی ئاسمانی لە ناوچەی دیاباری بنکەی پۆلیسی توراگ لە ئۆتارا لە داکای پایتەخت، خۆی کێشاوەتە ناو بینای قوتابخانەی مایلستۆن.
دەسەڵاتداران پشتڕاستیان کردەوە کە فڕۆکەیەکی مەشقی F-7 BGI هێزی ئاسمانی بەنگلادیش کەوتە خوارەوە.
دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە ژمارەیەکی زۆر تیمی پزیشکی و ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.
دەوترێت ژمارەیەکی زۆر لە بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. تا ئێستا ژمارەی مردووان بە فەرمی ئاشکرا نەکراوە.
ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە سۆشیال میدیا بڵاوکراونەتەوە، دەرکەوتووە کە دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و ژمارەیەکی زۆر کەسیش سووتاون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٥ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢٣٥ کەس کە ١٠٦یان منداڵن.
گەنجێک لەکاتی هەوڵدان بۆ بەرگریکردن لە ماڵەکەی لە شارۆچکەی دوما لەلایەن چەتەکانی جولەکەکانەوە کوژرا. ژمارەی ئەو شەهیدانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی هێرشی چەتەکانی جولەکەکانەوە کوژراون بۆ ١٠ شەهید بەرزبووەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی سوودان ڕاگەیاند، لە ماوەی هەفتەیەک زیاتر لە ٢ هەزار حالەتی تووشبوون بە کۆلێرا تۆماڕ کرا و ٥٠ کەس مردن.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دووبارە هێرشی کردە سەر کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و چەندین فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.