نەعیم قاسم: ئەوانەی دەیانەوێت بەرخۆدان چەک دانێن، خزمەت بە پرۆژەی سەهیۆنی دەکەن

نەعیم قاسم سکرتێری گشتیی حزب الله-ی لوبنان بە توندی داوای ئاگربەستی ڕەتکردەوە و وتی، "بانگەوازی لەو جۆرە لە خزمەت بەرژەوەندی رژێمی سەهیۆنیدایە." قاسم هەروەها تۆم بروکی ناوبژیوانی ئەمریکای بە فشارخستنە سەر لوبنان تۆمەتبار کرد.
نەعیم قاسم، سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی حزب الله-ی لوبنان شەوی چوارشەممە ڕایگەیاند، هەر گرووپێک داوای چەکدانانی بەرخۆدان بکات، خزمەت بە پڕۆژەی رژێمی سەهیۆنی دەکات. قاسم ڕایگەیاند کە ئەم جۆرە بانگەوازانە بۆ ئاسانکاری بۆ ئامانجەکانی ئەمریکا و رژێمی داگیرکەر دەکرێت.
قاسم لەبارەی سەردانەکەی تۆم بروکی ناوبژیوانی ئەمریکایی هەفتەی ڕابردوو بۆ لوبنان لێدوانی دا و بروکی تۆمەتبار کرد بەوەی "هەوڵدەدات لە ڕێگەی هەڕەشە و ڕەشبگیرییەوە فەزا بۆ ئیسرائیل دروست بکات". ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانجی ئەمریکا "یارمەتیدانی لوبنان نییە، بەڵکو پشتگیریکردنی ئیسرائیلە."
"پرسی چەک پەیوەندی بە ئیسرائیلەوە نییە"
نەعیم قاسم وەبیری هێنایەوە کە ئاگربەست تەنیا ناوچەی باشووری ڕووباری لیتانی دەگرێتەوە و جەختی لەوە کردەوە کە هەر باسێک سەبارەت بە چەکی خۆڕاگری بابەتێکی ناوخۆیی لوبنانە و هیچ پەیوەندییەکی بە رژێمی داگیرکەرەوە نییە.
ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ رژێمی سەهیۆنی، کشانەوەی حزب الله لە باشووری ڕووباری لیتانی و جێگیرکردنی هێزەکانی سوپای لوبنان و یونیفیل لەم ناوچەیەدا لەخۆ دەگرێت.
بەڵام بە گوتەی قاسم، چەکەکانی حزب الله لە پێشینەی کارەکان نین. قاسم وتی، "ئەولەویەتی ئەمڕۆ ئاوەدانکردنەوە و وەستاندنی هێرشەکانە، بە توندی بیرۆکەی چەکی خۆڕاگریی ڕەتکردەوە کە بابەتی ڕێککەوتنی بازرگانی بێت."
"ئیسرائیل دەستبەرداری ئەو ٥ خاڵە ستراتیژییە نابێت کە داگیری کردووە"
قاسم ڕایگەیاندووە کە داگیرکەران لە ٥ شوێنی ستراتیجی لە باشووری لوبنان ماونەتەوە، کە هێشتا لێیان نەکشاوەتەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئاگربەستەکە بە شێوەیەکی تاکلایەنە پێشێل کراوە. ئەوەی کە ئەم شوێنانە لە دۆخێکدان کە لە لایەن هەردوو دیوی سنوورەوە چاودێری بکرێن، نیازی رژێمی سەهیۆنی بۆ دامەزراندنی ئامادەیی سەربازی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا نیشان دەدات."
نەعیم قاسم لە وتارەکەیدا لە ١٨ی تەمووزدا سەرنجی بۆ هەمان شت ڕاکێشا و وتی، "لەم قۆناغەدا پڕۆژەی چەکدانانی بەرخۆدان بە تەواوی بۆ ئیسرائیلە، ئیسرائیل ناتوانێت چەکمان لێ بکڕێت."
ڕێبەری حزب الله ڕایگەیاند کە "مەترسی وجودی" لە سەر هەردوو لوبنان و بزووتنەوەکە هەیە و ڕایگەیاند تا رژێمی سەهیۆنی بە تەواوی لە باشووری لوبنان نەکشێتەوە و هێرشەکانی ڕانەگرێت، چەکی بەرخۆدان باس ناکرێت.
سەرەڕای ئاگربەست، سێ هەزار پێشێلکاری و سەدان قوربانی
هاوکات سەرەڕای ئاگربەست کە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، رژێمی سەهیۆنی تا ئێستا زیاتر لە ٣ هەزار پێشێلکاری ئەنجام داوە. بەپێی داتا فەرمییەکان، لە ئەنجامی ئەو سەرپێچییانە ٢٦٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٦٣ کەسیش برینداربوون.
هەرچەندە رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر خەڵکی سڤیل، بەڵام گرژیەکان لە ناوچەکەدا بەرەو هەڵکشان دەچن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گەشتە ئاسمانییەکانی شەریکەی فڕۆکەوانی تورکیا بۆ شاری حەلەب کە بەهۆی شەڕی ناوخۆیی لە ساڵی ٢٠١٢ راگیرابوو دوای ١٣ ساڵ دووبارە دەستیپێکرد.
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە برسێتی لە غەززە قووڵتر دەبێتەوە و ئەو ڕێگایانەی کە وەک سەلامەت نیشان دەدرێن بۆ ڕێڕەوی سنووردارکردنی یارمەتییەکان سەلامەت نین.
بەناو وەزارەتی دەرەوەی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی داوای لە دیپلۆماتەکانی لە ئیماراتی عەرەبی کرد کە لەگەڵ خانەوادەکانیان وڵات بەجێ بهێڵن.
لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی سوپای رووسیا بۆ سەر کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا لانیکەم ٦ کەس کوژران و ٨٢ کەسیش بریندار بوون.