یاپجیئۆغلو نوێنەرانیەتی هودا پار لە کۆمیسیۆنی "تورکیای بێ تیرۆر" دەکات

زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لە کۆمیسیۆنی "تورکیای بێ تیرۆر" کە بڕیارە لە پەرلەمانی تورکیا دامەزرێنرێت نوێنەرایەتی هودا پار دەکات
لە پەرلەمانی تورکیا بڕیارە کۆمیسیۆنێک لەبارەی "تورکیای بێ تیرۆر" دامەزرێنرێت.
نوێنەرێکی هودا پار لە کۆمیسیۆنەکەدا دەبێت و زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری ئیستانبوول نوێنەرایەتی هودا پار لە کۆمیسیۆنەکەدا دەبێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی هودا پار دووپاتی کردەوە کە زەکەریا یاپچیۆئۆغلو بەشداری کۆمسیۆن دەکات و راگەیاند، "ئەو بڕیارانەی لە کۆمسیۆن دەدرێن؛ داوا دەکەین ببێتە ئامرازێکی سوودمەندبوون بۆ یەکڕیزی وڵاتەکەمان و پێکهێنانی برایەتیمان و بۆ ناوچەکەمان."
کۆمیسیۆنەکە کە پێشبینی دەکرێت ٥١ پەرلەمانتاری هەبێت، بەپێی پارتەکان ئەم ژمارانەی خوارەوەی هەیە: ئاک پارتی ٢١، جەهەپە ١٠، پارتی دەم ٤، مەهەپە ٤، گروپی ڕێگای نوێ ٣ (ئایندە، دەوا، سەعادەت)، پارتی ئییی ٣، هودا پار، پارتی دووبارە رەفاه، پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ)، پارتی ئەمەک (EMEP)، پارتی چەپی دیموکرات (DSP) و پارتی دیموکرات بە ١ پەرلەمانتار نوێنەرایەتی دەکرێن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گەشتە ئاسمانییەکانی شەریکەی فڕۆکەوانی تورکیا بۆ شاری حەلەب کە بەهۆی شەڕی ناوخۆیی لە ساڵی ٢٠١٢ راگیرابوو دوای ١٣ ساڵ دووبارە دەستیپێکرد.
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە برسێتی لە غەززە قووڵتر دەبێتەوە و ئەو ڕێگایانەی کە وەک سەلامەت نیشان دەدرێن بۆ ڕێڕەوی سنووردارکردنی یارمەتییەکان سەلامەت نین.
بەناو وەزارەتی دەرەوەی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی داوای لە دیپلۆماتەکانی لە ئیماراتی عەرەبی کرد کە لەگەڵ خانەوادەکانیان وڵات بەجێ بهێڵن.
لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی سوپای رووسیا بۆ سەر کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا لانیکەم ٦ کەس کوژران و ٨٢ کەسیش بریندار بوون.