سلۆڤینیا کۆتایی بە بازرگانی چەک لەگەڵ رژێمی تیرۆریستی سەهیۆنی هێنا

سلۆڤینیا ڕایگەیاند کە هەموو ئاڵوگۆڕی چەک لە گەڵ رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ڕاگرتووە.
دوابەدوای ڕەخنەگرتن لە کۆمەڵکوژی و جینۆساید و قەیرانی مرۆیی لە غەززە، حکومەتی سلۆڤینیا هەنگاوێکی لە دژی رژێمی تیرۆریستی هاوێژت.
لە بەیاننامە فەرمییەکەدا ڕاگەیەندرا کە کڕین و فرۆشتنی چەک لە لایەن رژێمی تیرۆریستی سەهیۆنی و هەروەها گواستنەوەی ئەو بەرهەمانە لە ڕێگەی ئەو وڵاتە قەدەغە کراوە.
حکومەتی سلۆڤینیا ڕایگەیاند کە ئەو بڕیارە تاکلایەنەی داوە بەهۆی نەگرتنی هەڵوێستی یەکگرتووی یەکێتی ئەوروپا لەم پرسەدا. لە بەیاننامەکەدا جەختیش لەوە کراوەتەوە کە بە ئەنقەست ڕێگری لە هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە دەکرێت و ئەمەش بووەتە هۆی لەدەستدانی گیانی بەرچاو. بۆیە ڕایگەیاندووە کە گرتنەبەری هەنگاو بۆ هەموو وڵاتێکی بەرپرسیار، ئیمتیازێکی ئەخلاقییە.
بەم بڕیارە سلۆڤینیا بووە یەکەم وڵات لە یەکێتی ئەوروپا کە بازرگانی چەک بە تەواوی لەگەڵ رژێمی داگیرکەر قەدەغە بکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ناوچەی ماچالی وڵاتی شیلی لە ئەنجامی داڕمانی کانێکی مس کەسێک گیانی لەدەستدا و ٥ کەسیش بێ سەروشوێن بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٠ هەزار و ٤٣٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٨ هەزار و ٧٢٢ کەس.
چەتەکانی جولەکە لە شارەکانی ئەریحا و سەلفیت و ئەلخەلیل، هێرشیان کردە سەر ماڵ و زەوی فەلەستینییەکان، لە هەمان کاتدا هێزەکانی داگیرکەر هەڵیانکوتایە سەر چەندین ناوچە و ماڵیان تاڵان کرد و دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلەکاندا گرت.
گرکانی لیوۆتۆبی لاکی-لاکی لە ئەندەنۆسیا ١ی ئابی ٢٠٢٥ کاتژمێر ٢٠:٤٨ تەقیەوە.