رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بڕیاری گواستنەوەی دیپلۆماتەکانی لە ئیمارات دەکات

بەناو وەزارەتی دەرەوەی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی داوای لە دیپلۆماتەکانی لە ئیماراتی عەرەبی کرد کە لەگەڵ خانەوادەکانیان وڵات بەجێ بهێڵن.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی داگیرکەر، بەناو وەزارەتی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بڕیاری داوە دیپلۆماتەکانی لە وڵاتی ئیمارات وڵات بەجێ بهێڵن.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی داگیرکەر، بڕیارەکە دوای هۆشداری ئەنجومەنی ئاسایشی رژێمی داگیرکەر لەبارەی گەشت بۆ ئیمارات دراوە.
ئەنجومەنەکەی داگیرکەر راگەیاند کە بڕیارەکە بەهۆی ئەگەری زیادبوونی چالاکییەکانی گروپەکانی چەکداری لە دژی رژێمی داگیرکەر بەهۆی سیاسەتی برسێتی لە غەززە دراوە.
بڕیارەکە کارمەندانی بەناو باڵیۆزخانەی رژێمی داگیرکەر لە ئەبو زەبی و کۆنسۆڵخانەی دوبەی لە خۆ دەگرێت.
رژێمی داگیرکەر پێشتریش هۆشداری بە هاوڵاتیانی دابوو کە ئەگەر ناچار نەبن نەچنە ئیمارات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ژمارەی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکان دژی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە ئەنگۆلا بۆ ٣٠ کەس بەرزبووەوە و ٢٧٧ کەسیش بریندار بوون.
لە ناوچەی ماچالی وڵاتی شیلی لە ئەنجامی داڕمانی کانێکی مس کەسێک گیانی لەدەستدا و ٥ کەسیش بێ سەروشوێن بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٠ هەزار و ٤٣٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٨ هەزار و ٧٢٢ کەس.
چەتەکانی جولەکە لە شارەکانی ئەریحا و سەلفیت و ئەلخەلیل، هێرشیان کردە سەر ماڵ و زەوی فەلەستینییەکان، لە هەمان کاتدا هێزەکانی داگیرکەر هەڵیانکوتایە سەر چەندین ناوچە و ماڵیان تاڵان کرد و دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلەکاندا گرت.