نەتەوە یەکگرتووەکان: برسێتی غەززە قووڵتر دەبێتەوە، پۆستە فریاگوزاریەکان ناپارێزراون

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە برسێتی لە غەززە قووڵتر دەبێتەوە و ئەو ڕێگایانەی کە وەک سەلامەت نیشان دەدرێن بۆ ڕێڕەوی سنووردارکردنی یارمەتییەکان سەلامەت نین.
فەرهان حەق، جێگری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر لە هێرشە ئاسمانییەکان کە ناوچە نیشتەجێبووەکانی غەززەیان کردۆتە ئامانج، خێزانەکانیان لەناوبردووە و ژمارەیەکی زۆریش کوژراو و برینداری لەناو هاوڵاتیانی مەدەنیدا بەجێهێشتووە کە هەوڵدەدەن دەستیان بە خۆراک و پێداویستییە سەرەتاییەکان بگات.
حەق ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ قوڵبوونەوەی برسێتی لە غەززە، تیمەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان هەوڵدەدەن هەموو دەرفەتێک بقۆزنەوە و هەوڵدەدەن بۆ گەیاندنی هاوکاری لەو خاڵانەی کە لەلایەن رژێمی داگیرکەرەوە کۆنترۆڵ کراون.
حەق باسی لەوەشکرد، نەتەوە یەکگرتووەکان هەوڵدەدات لە ڕێگەی ئەو ڕێگایانەی کە لە لایەن رژێمی داگیرکەرەوە وەک سەلامەت نیشان دراوە، هاوکارییەکان بگەیەنێت و هەم کرێکاران و هەم خەڵکی مەدەنی لەو ڕێگایانەدا ڕووبەڕووی مەترسی دەبنەوە.
حەق زیادی کرد، "سنووردارکردنی رژێمی داگیرکەر بۆ ئۆپڕاسیۆنە یارمەتییە مرۆییەکان بەردەوامە و لە هەفتەی ڕابردوودا ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان تەنیا لە سەدا ٤٧ی ٩٢ دەستپێشخەریی هاوکاریی مۆڵەتی داوە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ژمارەی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکان دژی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە ئەنگۆلا بۆ ٣٠ کەس بەرزبووەوە و ٢٧٧ کەسیش بریندار بوون.
لە ناوچەی ماچالی وڵاتی شیلی لە ئەنجامی داڕمانی کانێکی مس کەسێک گیانی لەدەستدا و ٥ کەسیش بێ سەروشوێن بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٠ هەزار و ٤٣٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٨ هەزار و ٧٢٢ کەس.
چەتەکانی جولەکە لە شارەکانی ئەریحا و سەلفیت و ئەلخەلیل، هێرشیان کردە سەر ماڵ و زەوی فەلەستینییەکان، لە هەمان کاتدا هێزەکانی داگیرکەر هەڵیانکوتایە سەر چەندین ناوچە و ماڵیان تاڵان کرد و دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلەکاندا گرت.